44 کەسن

یەکەم کاروانى بریندارانى لوبنان گەیشتنە عێراق

964+

وریا فەتاح

لەسەر راسپاردەى مەرجەعى باڵاى شیعەکانى عێراق، 44 بریندارى لوبنانى گەیشتنە کەربەلا.

ئاژانسى دەنگوباسى عێراقى بڵاوى کردەوە، لەسەر راسپاردەى عەلى سیستانى مەرجەعى باڵا، یەکەم کاروانى بریندارانى لوبنان گەیشتنە عێراق کە برینەکانیان بە زۆرى لە سەر و سکیاندایە.

حەیدەر عەبدی، سەرۆکی دەستەی تەندروستی و پەروەردە لە مەزارگەی ئیمام حسێن رایگەیاند: بریندارەکان لە نەخۆشخانەى زەینولعابدین خەوێنراون.

لاى خۆیەوە عەبدولڕەحمان ئیسماعیل بەڕێوەبەرى نەخۆشخانەى زەینولعابدین بە ئاژانسەکەی وتووە، ئەو 44 بریندارە کاروانى یەکەمەوە و بریندارى دیکەش دەگوازینەوە و خزمەتگوزارى تەندروستیان پێشکەش دەکەن.

پێشتر وەزارەتى تەندروستیى عێراق، هەرزوو لە دواى تەقینەوەى پەیجەرەکان و برینداربوونى ژمارەیەک کەس، کاروانێکى گەورەى پزیشکى و تیمى پزیشکى رەوانەى لوبنان کرد.

یەکەم بارى هاوکارى پزیشکى عێراق گەیشتە لوبنان

یەکەم بارى هاوکارى پزیشکى عێراق گەیشتە لوبنان