یەک هەزار و 191 بەربژێرن

کۆمیسیۆن ناوی بەربژێرەکانی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بڵاوکردەوە

964+

ژووری هەواڵ

کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ناوی هەموو بەربژێرەکانی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بڵاوکردەوە کە ژمارەیان یەک هەزار و 191 بەربژێرە.

ئەمڕۆ سێشەممە 24.9.2024، کۆمیسیۆنى هەڵبژاردنەکانى عێراق رایگەیاند، “لە کۆبوونەوەى ئەمڕۆى ئەنجوومەنى کۆمیسیاراندا ناوى لیست و هاوپەیمانێتییەکان و بەربژێرانى هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان پەسەندکراوە”.

هەر لە کۆبوونەوەى ئەنجوومەنەکەدا بڕیاردراوە سبەى چوارشەممە بانگەشەى هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان دەستپێ بکات.

کلیک لێرە بکە بۆ زانینی ناوی بەربژێرەکان

دەستەی ژینگە بۆ کۆمیسیۆن: بەربژێرەکان پابەند بکەن بە پ...

دەستەی ژینگە بۆ کۆمیسیۆن: بەربژێرەکان پابەند بکەن بە پاراستنی ژینگە