بچن چەکى پارە وەربگرن

کێشەى پارەى جوتیارانى سلێمانى چارەسەر بوو

964+

وریا فەتاح

پارەى گەنمى جوتیاران گەیشتووە و سایلۆى سلێمانى دەڵێت، جوتیاران با بێن چەکى پارە وەربگرن و لە بانکى بابان چەکەکانیان بکەن بە پارە و کێشەکە چارەسەر بووە.

سایلۆى سلێمانى، ئاگاداری ئەو جوتیارانە دەکات کە بۆ ئەمساڵ 2024 گەنمیان رادەست بە سایلۆی سلێمانی کردوە، سبەی چوار شەمە، چەکی پارەی تا مستندی ژمارە بیطاقەی 650 دابەش دەکرێت .

داوا دەکات، ئەو جوتیارەی گەنمەکەی بە ناوەوە رادەستکراوە خۆی ئامادە بێت، یاخود کەسی ئامادەبوو لەلایەن جوتیارەکەوە لە دادنووس وەکالەتی بۆ کرابێتەوە، بە پێچەوانە چەکی پارەی هیچ کەس نادرێتەوە بە کەسی تر.

دوێنێ دووشەممە، جوتیاران لە مستندی ژمارە بیطاقەی 411 بۆ 545 سەردانی هۆبەی ژمێریاری سایلۆکەیان لە ناحیەی پیرەمەگروون کرد بۆ وەرگرتنی چەکی شایستە داراییەکانیان، بەڵام ئەمڕۆ بەهۆى نەگەیشتنى پارەکانیان نەیانتوانى چەکەکانیان بکەن بە پارە.

لەسەر ئەو بابەتە 964 پەیوەندى بە نەسرین عەلى، بەڕێوەبەرى سایلۆى سلێمانى، کێشەکە چارەسەر بووە و جوتیاران لە سبەینێوە دەتوانن لە بانکى بابان چەکەکانیان بکەن بە پارە.

“ئەوەى گەیشتووە گوژمەى یەکەمە و بڕەکە 67 ملیار و 84 ملیۆن دینارە”، نەسرین عەلى واى وت.

پارەی گەنمی جوتیارانى هەرێم بۆ ئەمساڵ 485 ملیار دینارە، 685 هەزار و 974 تۆن گەنمى جوتیارانیش لەلایەن سایلۆکانی هەرێمی کوردستانەوە وەرگیراوە.

سایلۆى سلێمانى جوتیاران ئاگادار دەکاتەوە

سایلۆى سلێمانى جوتیاران ئاگادار دەکاتەوە