ڤیدیۆ: گەراجێکی هەڵگرتنی مەوادی پلاستیکی ئاگری گرتووە

964+

هێمن بەکر

ئاگرێکی گەورە لە گەراجێکی هەڵگرتنی مەوادی پلاستیکی لە هەولێر کەوتووەتەوە، بەپێی هەندێک ڤیدیۆ لە تۆڕەکانی کۆمەڵایەتی بڵاوکراوەتەوە هێشتا کۆنترۆڵ نەکراوە.

سەرکەوت کاڕەش، وتەبێژی بەرگری شارستانی هەولێر بە تۆڕی 964ی وت، 15 تیمیان ناردووە و سەرقاڵی کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکەن.

ئەوەی رەتکردەوە، رووداوەکە لەناو مارکێتێکی پاسکیلفرۆشیی بێت، کە پێشتر وا بڵاوکرایەوە.

سەرکەوت کاڕەش وتی، لە ئێستادا نازانێت بە دروستی زیانەکانی چین، بەڵام بە زووی زانیاریی لەبارەوە رادەگەیەنن.