یاساكەی هەموار دەكرێتەوە

له‌ عێراق سزاى بازرگانیكردن به‌ ماده‌ى هۆشبه‌ر بەرەو لەسێدارەدان دەڕوات

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

عێراق به‌ نیازه‌ یاساى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى ماده‌ى هۆشبه‌ر تووندتر بكات، تا ئه‌و ئاسته‌ى سزاى بازرگانە ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەکان له‌ حوكمى تاهه‌تایی بكاته‌ له‌سێداره‌دان.

ئێستا لیژنه‌ى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى ماده‌ى هۆشبه‌ر له‌ په‌رله‌مانى عێراق سه‌رقاڵى هه‌مواركردنه‌وه‌ى یاساكه‌یه‌ و ده‌ڵێن ده‌نگدان له‌سه‌ر هه‌مواره‌ نوێیه‌كه‌ى نزیكبووه‌ته‌وه‌.

عه‌دنان ئه‌لجحه‌یشی سه‌رۆكى لیژنه‌ په‌رله‌مانییه‌كه‌ رایگه‌یاندووه‌، ئه‌وان له‌سه‌ر دوو ئاراسته‌ كاریان له‌سه‌ر ئه‌م یاسایه‌ كردووه‌، یه‌كه‌میان هه‌مواركردنه‌وه‌ى یاسای ژماره‌ 50 ـى ساڵى 2017، دووه‌میشیان چاودێریكردنى ئه‌و راسپاردانه‌ى، كه‌ پێشتر له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌ ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران ده‌نگیان له‌سه‌ر داوه‌.

به‌پێی هه‌مواره‌ نوێیه‌كه‌ بۆ ئه‌م یاسایه‌ ته‌واوى داموه‌زگا و دامه‌زراوه‌كانى وڵات پابه‌ندكراون به‌ خۆپارێزیان له‌و مادانه‌ و له‌ رووى ته‌ندروستیشه‌وه‌ له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى كار له‌سه‌ر كردنه‌وه‌ى ناوه‌ندى ته‌ندروستى بۆ چاره‌سه‌ركردنى به‌كارهێنه‌رانى ماده‌ى هۆشبه‌ر كراوه‌.

ئاماژه‌ى به‌وه‌ش كردووه‌، له‌ناو هه‌مواره‌ نوێیه‌كه‌ به‌شێكی تایبه‌تیان داناوه‌ به‌ چاره‌سه‌ر و به‌ره‌نگابوونه‌وه‌ى ئه‌م ماده‌یه‌، ئه‌ویش له‌ رێگه‌ى دانانى سندوقێك، كه‌ داهاته‌كه‌ى بریتیی ده‌بێت له‌و پاره‌یه‌ى كه‌ له‌ بازرگانانه‌وه‌ ده‌ستى به‌سه‌ر داده‌گیرێت و هه‌روه‌ها حكومه‌تیش پاڵپشتیى سندوقه‌كه‌ بكات.

له‌ هه‌ولێر چوار بارزگانى ماده‌ى هۆشبه‌ر دەستگیرکرا...

له‌ هه‌ولێر چوار بارزگانى ماده‌ى هۆشبه‌ر دەستگیرکران