بۆ ناو فڕۆکە قەدەغەیە

ئێران داوا لە گەشتیاران دەکات پەیجەر لەگەڵ خۆیان هەڵنەگرن

964+

شۆڕش قادری

هێڵی فڕۆکەوانی ئێران داوا لە گەشتیاران دەکات، پەیجەر و ئامێرە بێتەلەکان لەگەڵ خۆیان هەڵنەگرن.

پەیوەندییە گشتییەکانی هێڵی فڕۆکەوانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە راگەیەنراوێکدا داوای لەو گەشتیارانە کردووە کە لە تارانەوە دەچنە بەیروت یان بەپێچەوانەوە لە بەیروتەوە دەچنە تاران، لەکاتی چوونەناو فڕۆکە، هیچ ئامێرێکی بێتەل یان پەیجەریان پێنەبێت.

بەپێی میدیاکانی ئێران، هێڵی ئاسمانی لوبنان سەرجەم کۆمپانیاکانی فڕۆکەوانی کە لە ئاسمانی بەیروت چالاکن، ئاگادار کردووتەوە ئەو بڕیارە جێبەجێ بکەن.

رۆژانی 17 و 18ی ئەم مانگە، لە لوبنان زنجیرەیەک تەقینەوە لە ئامێرە بێ تەلەکان روویدا کە بۆ پەیوەندى لە نێوان ئەندامانى حیزبوڵا بەکاردەهێنرێت و پێى دەگوترێت (پەیجەر)، بەهۆی تەقینەوەکان لانیکەم 37 کەس گیانیان لەدەستدا و بە هەزاران کەسیش بریندار بوون، باڵیۆزی ئێران لە بەیروت لەنێو بریندارەکاندا بوو.

ئیسرائیل چۆن فێڵی لە حیزبوڵا کرد و بۆمبی خستە ناو گیرفا...

ئیسرائیل چۆن فێڵی لە حیزبوڵا کرد و بۆمبی خستە ناو گیرفانی چەکدارەکانیەوە

لە زنجیرە تەقینەوە ئەلیکترۆنییەکانى سەر حیزبوڵڵا باڵی...

لە زنجیرە تەقینەوە ئەلیکترۆنییەکانى سەر حیزبوڵڵا باڵیۆزى ئێرانیش پێوە بوو

لە زنجیرە تەقینەوە ئەلیکترۆنییەکانى سەر حیزبوڵڵا باڵی...

لە زنجیرە تەقینەوە ئەلیکترۆنییەکانى سەر حیزبوڵڵا باڵیۆزى ئێرانیش پێوە بوو