لە دوو پارێزگا نەباریوە

باران لە ئامێدی حەشری کردووە؛ 25 ملیم لە شەو رۆژێکدا

964+
ئەحمەد مستەفا

لە 24 کاتژمێری رابردوو قەزای ئامێدی لە پارێزگای دهۆک، حەشری کردووە و 25 ملیم بارانی لێ باریوە، لە پاریزگاکانی کەرکوک و هەڵەبجە هیچ بڕێک تۆمار نەکراوە.

داتاکە بەشی کەشناسی لە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن بڵاوی کردووەتەوە.

ئەمڕۆ شەممە 21.9.2024، وەزارەتەکە لە بڵاوکراوەکەیدا دەڵێت، بڕی بارانبارینی 24 کاتژمێری رابردوو لە 9:00ی سەرلەبەیانی دوێنێ تاوەكو 9:00ی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ داتا کراوە و لە ئامێدی زۆترین باران باریوە كە بڕەكەی 25 ملیم بووە.

پارێزگای دهۆک پشکی شێری ئەو ناوچانەی بەرکەوتووە کە زۆرترین رێژەی باران تێیدا باریوە جگە لە ئامێدی لە دینارتە 23.4 ملیم و لە بامەڕنێ 15.4 ملیم باران باریوون.

هەروەها پارێزگاکانی هەولێر و سلێمانی لە شەپۆلەکە بێبەش نەبوون، بەڵام رێژەکەیان کەمترە، بەڵام لە پارێزگاکانی کەرکوک و هەڵەبجە بارینی هیچ رێژەیەک لە باران تۆمار نەکراوە.

خشتەی داتا تۆمارکراوەکانی باران لە 24 کاتژمێری رابردوو؛

+964صورة من منصة (شبكة):