ئەوانەی لە هەرێمی كوردستان دەخوێنن

خوێندكارانی كەركوك و موسڵ و خانەقین دەتوانن بگەڕێنەوە زانكۆی شارەكانیان

 964+
ئەرسەلان عەبدوڵا

وەزیری خوێندنی باڵای عێراق رەزامەندیی داوە، ئەو خوێندكارانەی خەڵكی موسڵ و كەركوك و خانەقینن و لە زانكۆكانی كوردستان دەخوێنن، بگەڕێنەوە زانكۆی شارەكانی خۆیان و درێژە بە خوێندنەكەیان بدەن.

بە گوێرەی ئەو راگەیاندراوەی نووسینگەی جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق شاخەوان عەبدوڵا، بڵاویكردووەتەوە، رەزامەندیی وەزیری خوێندنی باڵای عێراق وەرگیراوە بۆ ئەو خوێندكارانەی خەڵكی شارەكانی كەركوك، موسڵ و خانەقینن و لە هەرێمی كوردستان دەخوێنن، بگەڕێنەوە زانكۆی شارەكانیان و خوێندنیان بەردەوام بكەن.

لە راگەیاندراوی نووسینگەی جێگری سەرۆكی پەرلەماندا هاتووە، ئەو خوێندكارانەی داوایان كردبوو بگەڕێنەوە شارەكانی خۆیان بخوێنن، رەزامەندیی وەزیری خوێندنی باڵای عێراق وەرگیراوە و دەتوانن دەست بە مامەڵەكانیان بكەن .

هەروەها هاتووە، جێگری سەرۆكی پەرلەمان نووسراوێكی بۆ وەزیری خوێندنی باڵای عێراق كردووە و داواكاری ژمارەیەك لەو خوێندكارانەی بۆ رێگەدان بە گواستنەوەیان بۆ زانكۆكانی شاری خۆیان خستووەتەڕوو، لە بەرامبەردا وەزارەتی خوێندنی باڵا بە نووسراوێك، كە ئاراستەی پەرلەمانی عێراق كراوە، رەزامەندی بۆ گواستنەوەی خوێندكارەكان دراوە، بەڵام بەپێی مەرجەكانی وەزارەت.

وەزارەتی خوێندنی باڵا رێکاری تازەی لە بەرژەوەندی دەرچ...

وەزارەتی خوێندنی باڵا رێکاری تازەی لە بەرژەوەندی دەرچووانی پۆلی 12 داناوە