هەفتەی داهاتوو دەستپێدەکات
گرێبەستکردنی وانەبێژان گەیشتە قۆناغی بایۆمەتری
964+
ژووری هەواڵ
بڕیارە سەرەتای هەفتەی داهاتوو بایۆمەتری بۆ ئەو مامۆستا وانەبێژانە بكرێت كە دەكرێنە گرێبەست، نوێنەرەکەشیان دەڵێت، بایۆمەترییەکە بۆئەوەیە ناوەكانیان بخرێتە سەر لیستی موچەی وەزارەتی پەروەردەوە و مانگانە لەگەڵ مامۆستایان‌دا موچە وەربگرن.
ئەمڕۆ چوارشەممە 18.9.2024، عەلی رەئوف، نوێنەری مامۆستایانی وانەبێژ بە 964ـی راگەیاند، سەرەتای هەفتەی داهاتوو رێكاری نوێ بۆ گرێبەستكردنی مامۆستایانی وانەبێژ دەستپێدەكات کە بریتیە لە دەرکردنی بایۆمەتری بۆ ئەو مامۆستایانەی كە بڕیارە بكرێنە گرێبەست.
رۆژى 25ـى ئابى 2024، بڕیاردرا سه‌رجه‌م وانه‌بێژان بكرێنه گرێبه‌ست کە ژمارەیان نزیکەى 38 هەزار مامۆستایە.
پێشتریش یه‌كێتى مامۆستایانى كوردستان رایگەیاند، له سه‌ره‌تاى مانگى داهاتوو مامۆستایانى وانه‌بێژ یه‌كه‌م موچه‌ى به گرێبه‌ستبوونیان وه‌رده‌گرن، رێكاره‌كانى به‌گرێبه‌ستبوونیشیان ته‌واوكراوه و ره‌وانه‌ى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران كراوه.