(باش)ه‌كانیان هه‌ڵبژاردووه‌

22 بریكارى خۆراكى ناو هه‌ولێر خەڵاتی رێزلێنانیان پێ به‌خشرا

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

له‌ هه‌ولێر خه‌ڵاتى رێزلێنان و سوپاسگوزارى له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیى گشتیى بازرگانیی هه‌رێم، به‌خشرایه‌ 22 بریكارى خۆراك، سه‌رۆكى لێژنه‌ى چاودێریش ده‌ڵێت، ئه‌م بریكارانه‌ له‌ باشه‌كان بوون و هه‌وڵیش ده‌ده‌ن ئه‌م رێزلێنانه‌یان بۆ بریكاره‌كان به‌رده‌وام بێت.

به‌پێی ئاماری به‌ڕێوه‌برایه‌تیى كه‌لوپه‌لى خۆراكى هه‌ولێر، ته‌نیا له‌ناو سه‌نته‌رى پارێزگاى هه‌ولێردا زیاتر له‌ 750 بریكار و له‌ ته‌واوى سنوورى هه‌ولێریش زیاتر له‌ دوو هه‌زار بریكارى خۆراك هه‌ن.

یاخى نادر، سه‌رۆكى لیژنه‌ى چاودێری و به‌دواداچوونى بڕیكاره‌كانى هه‌ولێر به‌ 964ـى راگه‌یاند، ئه‌و بریكارانه‌ى ئه‌مڕۆ خه‌ڵاتكراون به‌شێك له‌وانه‌ن كه‌ پابه‌ندی رێنماییه‌كان بوون.

وتیشی “هێشتا بریكارى باشمان زۆر ماوه‌ و له‌وانه‌یه‌ هی باشتر له‌وانه‌شمان هه‌بێ، له‌ داهاتوو خه‌ڵاتیان ده‌كه‌ین”.

ئاماژه‌ى به‌وه‌ش كرد، به‌رامبه‌ر ئه‌م خه‌ڵاتكردنه‌ى بریكاران، رۆژانه‌ش چه‌ند سكاڵایه‌ك له‌دژی هه‌ندێك بریكار ده‌هێندرێنه‌ لایان و ئه‌وانیش به‌دواداچوونى بۆ ده‌كه‌ن.

روونیشیكرده‌وه‌، خه‌ڵاتكردنى ئه‌م 22 بریكاره‌ دواى ئه‌وه‌ دێت، لیژنه‌ى چاودێری سه‌ردانى كردوون و هه‌ڵسه‌نگاندنیان بۆ كاره‌كانیان كردووه‌.

ساڵى پاریش 25 بریكارى خۆراك خه‌ڵاتكران.

ئاگادارى بریكاره‌كانى هه‌ولێر ده‌كرێته‌وه‌ هه‌ندێ...

ئاگادارى بریكاره‌كانى هه‌ولێر ده‌كرێته‌وه‌ هه‌ندێك مادده‌ى خۆراكى وه‌ربگرن