لەناو مزگەوتەکان هاتنەدەر و چوونە ناو پاڕکی گشتی

ئەمساڵ هەریريیەکان بەیەکەوە یادی مەولودیان بە جیاوازی بەڕێکرد

964+

ئاکام غەفور-سۆران

بۆ یەکەم جار لە قەزای هەریر لە پارکی گشتی شارەکە یادی لە دایکبوونی پێغەمبەری ئیسلام کرایەوە.

یادی مەولودی ئەمساڵ لە هەریر جیاواز لە ساڵانی رابردوو لە یەک شوێن کرایەوە،  کە تەواوی مزگەوتەکانی قەزایەکە رێکەوتبوون بە یەکەوە یادەکە بکەنەوە لە مزگەوتەکان مەولود نەکرێت.

مەلا زوبێر باویانی، بەڕێوەبەری ئەوقافی شەقڵاوە، بە 964ـی وت، یەکەمجارە لە سنوورەکە بەم شێوەیە ئەم یادە دەکرێتەوە، کە تەواوی خەڵک و چین و توێژە جیاوازەکان لە یەک شوێن بەشداری بکەن، مەبەستیان بووە کارێکی جیاواز و جوان بکەن.

وتیشی “دەمانەوێت لە ساڵانی داهاتووش بەردەوام بین لەسەر ئەم نەریتە کە هەموو خەڵک بە یەکەوە کۆدەبێتەوە.

بەپێی ئەو ئامارەی کە 964 لە ئەوقافی شەقڵاوە وەریگرتوە، لە سنووری قەزای هەریر، نزیکەی 30 مزگەوت هەن، کە نوێژی هەینییان لێدەکرێت و ساڵانی رابردووش مەولودیان لێ ئەنجام دراوە.

پێداچوونەوە؛ فەرهاد حەسەن

هەولێر ئامادەکاری بۆ یادی لە دایکبوونی پێغەمبەری ئیسل...

هەولێر ئامادەکاری بۆ یادی لە دایکبوونی پێغەمبەری ئیسلام دەکات