دیمەنێکی کارکردن بۆ دروستکردنی رێگاکە ... وێنە؛ سۆشیاڵ میدیای گوندی کاسکان.
15 گوند به‌یه‌كه‌وه ده‌به‌ستێته‌وه
بۆ یه‌كه‌مجار رێگایه‌ك بۆ كوێستانه‌كانی بنارى قه‌ندیل دروست ده‌كرێت
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
كار له‌سه‌ر دروستكردنى رێگایه‌ك بۆ كوێستانه‌كانى بنارى قه‌ندیل ده‌كرێت كه 15 گوند به‌یه‌كه‌وه ده‌به‌ستێته‌وه، هاوڵاتییه‌كیش ده‌ڵێت یه‌كه‌مجاره ئه‌و رێگایه بۆ ئۆتۆمبێل دروست ده‌كرێت.
پێشتر رێگاكه ته‌نیا ره‌وه‌ند و كۆچه‌رى و هه‌نگه‌وانه‌كان به وڵاغ هاتوچۆیان پێدا كردووه، ئه‌وه‌ى ئێستا بۆى ده‌كرێت فراوانكردنى رێگاكه‌یه بۆ ئه‌وه‌ى ئۆتۆمبێل بتوانێت هاتوچۆى پێدا بكات.
سامان كاسكانى، خه‌ڵكی گوندى كاسكانه كه رێگاكه به‌سه‌ر گونده‌كه‌یانه‌وه‌یه، به 964ـى وت، دروستكردنى رێگاكه لەلایەن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى رێگاوبانى ئیداره‌ى راپه‌ڕین جێبه‌جێی ده‌كرێت.
وتیشی “ماوه‌ى دوو هه‌فته‌یه ده‌ستیان به دروستكردنى كردووه، رێگاكه‌ش له ناوچه‌ى گۆڕكی سوێ ده‌ستپێده‌كات و له سنوورى ئێران كۆتایی پێدێت”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، رێگاكه تایبه‌ته به كوێستانه‌كانى بنارى قه‌ندیل به‌تایبه‌تیش بۆ كوێستانه‌كانى شارۆشیان دروست ده‌كرێت.