هاتوچۆی سلێمانی:

هیچ بڕیارێکی نوێ دەربارەی ئۆتۆمبێلی بێ سەرەتا نییە

964+

شۆڕش قادری

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی دەنگۆی تۆمارکردنی ئۆتۆمبێلی بێ سەرەتا رەتدەکاتەوە و دەڵێت، هیچ بڕیارێکی نوێ لەوبارەیەوە نییە.

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی لە راگەیەنراوێکدا دەڵێت، “هەندێک دەنگۆ دەربارەی تۆمارکردنی ئۆتۆمبێلی بێ سەرەتا بڵاوکراونەتەوە و بە ناوی هاتوچۆی سلێمانییەوە قسە کراوە، هەموو ئەو بابەتە دوورە لە راستییەوە و کاڵایەکی خراپی کەمپەینی پێشوەختەی هەڵبژاردنە”.

“هاتوچۆی سلێمانی هۆبەیەکی نییە بە ناوی وتەبێژ و هیچ ئەفسەرێکمان ناونیشان و پۆستی وتەبێژی هاتوچۆی سلێمانی نییە و دەربارەی ئەو جۆرە بابەتە کەس بۆی نییە بەو ناوەوە لێدوان بدات”، راگەیەندراوەکەی هاتوچۆی سلێمانی وادەڵێت.

ئاماژەی بەوەشکردووە، تا ئێستا هیچ بڕیارێکی نوێ دەربارەی ئۆتۆمبێلی بێ سەرەتا نییە.

بۆ وەرگرتنی زانیاری زیاتر دەربارەی ئەو بابەتە، 964 پەیوەندی کرد بە بەهمەن عەبدوڵا وتەبێژی هاتوچۆی سلێمانی، بەڵام وەڵامی پەیوەندییەکەی نەدایەوە.

ئاگاداری ئەو رێنماییە تازانە بن کە هاتوچۆی سلێمانی بڵا...

ئاگاداری ئەو رێنماییە تازانە بن کە هاتوچۆی سلێمانی بڵاوی کردوونەتەوە

زانیاری نوێ لەسەر هۆکاری دەستگیرکردنی بەڕێوەبەری هاتو...

زانیاری نوێ لەسەر هۆکاری دەستگیرکردنی بەڕێوەبەری هاتوچۆی سلێمانی