ئامارى کۆتایى دەنێرێت بۆ ئۆفێسى نیشتمانى
لە سلێمانى ئامێرەکانى دەنگدان تاقیکرانەوە
964+
دیلان محەمەد جەزا- سلێمانى
ئێوارەی ئەمرۆ، کۆمیسیۆنى هەڵبژاردنەکان ئامێرەکانی گواستنەوەی دەنگدانیان لە قوتابخانەکان تاقیکردەوە.
بۆ جاری چوارەمە ئامێری RTS تاقیکراوەتەوە لە مانگی شەشەوە تا ئەم ساتە و بە وتەی کۆمیسیۆن ئەو ئامێرە رێگری دەکات لە ساختەکاری.
پێشتر ئامێرەکە چوار جار لە هەڵبژاردنەکانى عێراقدا بەکارهێنراوە، بەڵام ئەوە سێیەمجارە لە هەرێمى کوردستان بەکاردەهێنرێت.
ئامێرەکە لە کاتژمێر 6ـى ئێوارە دواى تەواوبوونى پڕۆسەى دەنگدان، ئامار و داتاکان دەنێرێت بۆ ئۆفێسى نیشتمانى.
بڕیارە رۆژی 20.10.2024 هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان بەڕێوەبچێت و لیست و قەوارە و كاندیدەكان ركابەری لەسەر بەدەستهێنانى 100 كورسی پەرلەمان دەكەن.
پێداچوونەوە: وریا فەتاح