بەشێوەی کاتی

ئاگادارییەک بۆ شۆفێران: سبەی شەقامێکی قەڵادزێ دادەخرێت

964+

ژووری هەواڵ

سبەی رۆژی چوارشەممە، بەهۆی ئەنجامدانی هێڵکاری بۆ ماوەی دوو کاتژمێر شەقامی پردی قەڵادزێ بۆ ناو شار دادەخرێت، هاتوچۆی راپەڕینیش شۆفێران ئاگادار دەکاتەوە.

شەقامەکە لە کاتژمێر 7:00ـی بەیانی بۆ کاتژمێر 9:00 دادەخرێت و شۆفێران دەتوانن شەقامی شەستی قـەڵادزێ بەکـاربهێنن بـۆ دەرچوون و هاتنە نـاو شار.

بەپێی ئاگادارییەکەی هاتوچۆی راپەڕین، تەنیا رێگە بە ئۆتۆمبێلەکانی فریاکەوتن و حاڵەتە لەناکاوەکان دەد رێت.

هاتوچۆی راپەڕین ئاگاداری هاوڵاتییان دەکاتەوە بۆ سێ رۆ...

هاتوچۆی راپەڕین ئاگاداری هاوڵاتییان دەکاتەوە بۆ سێ رۆژ بە دوو شیفت دەوام دەکەن