"بیشۆنەوە بۆنەكەی نامێنێت"

گلەیی لە بۆنی برنجی بایەعی دەکرێت

+964

دیلان محەمەد – سلێمانی

بەشێک لە هاوڵاتیان گلەییان هەیە لەو برنجەی لە بایەعی مانگی رابردوو وەریانگرتووە و دەڵێن بۆنێکی ناخۆشی لێدێت.

ئاشتی سابیر هاوڵاتی بە 964 وت، ئەو برنجەی وەریانگرتوە لە ئەمجارەدا بۆنێکی ناخۆشی لێدێت و تەنیا یەک جار لێیان ناوە و ئارەزوویان نەکردووە لێی بنێنەوە.

قادر مەولود هاوڵاتییەکی دیکەیە باسی لەوەکرد، ژنەکەی لەو برنجەی ئەم مانگە وەریانگرتووە لێی ناوە و لێی رازی نەبووە، بەڵام خواردوویانە کێشەی نەبووە،  تامێکی خۆشی هەبووە و دەنکەکانی جوان وەستاوە.

لەسەر ئەم بابەتە کامەران فەتاح بەڕێوەبەری بەشە خۆراکی سلێمانی بە 964 وت، ئەو بەشە برنجەی لە مانگی رابردوودا دابەشکراوە بەسەر هاوڵاتیاندا، برنجێکی زۆر باشە بەرهەمی وڵاتی ئۆرۆگوایە و رێكەوتی مانگەکانی شەش و حەوتی 2024 ی لەسەرە.

باسی لەوەش کرد، برنجەکە دەنک درێژ و بۆنێکی ئاسایی لێدێت، پێش لێنان بشۆردرێتەوە بۆنەکەی نامێنێت و بێ کێشەیە.

لەبارەی دابەشکردنی بەشە خۆراکی نوێ، ئەوەی خستەڕوو ئێستا گەنجینەکانیان سەرجەمی خۆراکیان تێدایە و چاوەڕوانی بڕیاری بەغدان بۆ دابەشکردنی.

لە پارێزگای سلێمانیدا دوو ملیۆن و 74 هەزار و 129 هاوڵاتی بەشەخۆراک وەردەگرن.

پێداچوونەوە: ژێوار خدر

لە سلێمانى حەوت تۆن و نیو برنجى خراپبوو دەستى بەسەرداگ...

لە سلێمانى حەوت تۆن و نیو برنجى خراپبوو دەستى بەسەرداگیرا