بە تێچووی 84 ملیۆن دینار

پاش ساڵێک کێشەی بێ ئاویی زانکۆی چەرموو چارەسەر کرا

964+

شۆڕش قادری

پاش یەک ساڵ کێشەی کەم ئاویی زانکۆی چەرموو لە چەمچەماڵ چارەسەر کرا.

بەپێی راگەیەندراوێکی قایمقامیەتی قەزای چەمچەماڵ،  لە چوارچێوەی پڕۆژە کۆمەڵایەتییەکانی کۆمپانیای کرسنت پترۆلیۆم / دانەغاز، دروستکردنی بیرێکی ئیرتیوازی و حەوزێکی کۆکردنەوەی ئاو بۆ زانکۆی چەرموو تەواو بووە و خراوەتە خزمەت قوتابیانی زانکۆکەوە”.

“پڕۆژەکە بە تێچووی 84 ملیۆن دینار جێبەجێکراوە و زیاتر لە 50 ملیۆن دیناری لەلایەن کۆمپانیای کرسنت پترۆلیۆم / دانەغازەوە دابینکراوە”، قائیمقامیەتی چەمچەماڵ وادەڵێت.

ئاماژە بەوەش کراوە، پڕۆژەکە کێشەی کەمئاویی زانکۆی چەرمووی بە تەواوی چارەسەر کردووە و جگە لەوەش، رۆژانە بە تانکەر 400 هەزار لیتر ئاو بە هاوڵاتیانی چەمچەماڵ دەگەیەنێت، کە کۆمپانیای ئانزۆ ئەرکی دابەشکردنی لەئەستۆ گرتووە.

رۆژی 7.9.2023 شاندێکی کۆمپانیای کرسنت پترۆلیۆم / دانەغاز سەردانی زانکۆی چەرموویان کرد و لەلایەن قایمقامی چەمچەماڵەوە داوای چارەسەری کێشەی کەمئاویی زانکۆکەیان لێ کرا، دوێنێ پاش ساڵێک پڕۆژەکە تەواو بوو و خرایە خزمەتی قوتابیانەوە.

زانکۆى چەرموو دانپێدانانى بۆ دەرکرا

زانکۆى چەرموو دانپێدانانى بۆ دەرکرا

هێشتا بە تانکەر ئاو لە چەمچەماڵ دابەش دەکرێت

هێشتا بە تانکەر ئاو لە چەمچەماڵ دابەش دەکرێت