ئەوانەی کێشەی دابینکردنی زەوییان هەیە

راگیراوانی سیاسی و رزگاربووانی ئەنفال سەردانی شارەوانییەکانی گەرمیان بکەن

964+

شۆڕش قادری

بەڕێوەبەرایەتيی شارەوانییەکانی گەرمیان داوا لەو بەشە لە راگیراوانی سیاسی و رزگاربووانی ئەنفال دەکات، کە بە هەڵە زەوییان بۆ تەرخانکراوە، لە هەفتەیەکدا سەردانی بەڕێوەبەرایەتییەکە بکەن بۆ چارەسەرکردنی کێشەکەیان.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەکانی گەرمیان لە ئاگادارینامەیەکەدا دەڵێت، “سەرجەم راگیراوانی سیاسی و رزگاربووانی شاڵاوی ئەنفال ئاگادار دەکەینەوە، کە بەپێی فەرمانەکانی ژمارە (867) و (868) و(869) لە 21.2.2018 فەرمانی تەرخانکردنی زەوییان هەیە و بەهەڵە ناویان هاتووەتەوە، بە پێچەوانەی شوینی نیشتەجێبوونیان و تا ئێستا کێشەی گواستنەوە و دابینکردنی زەوییەکانیان بۆ چارەسەرنەکراوە، با لە ماوەی هەفتەیەکدا سەردانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیمان بکەن بە مەبەستی ئەنجامدانی کاری پێویست بۆیان”.

داواشیان لێدەکات، لەگەڵ خۆیان کارتی نیشتەجێبوون و کارتی نیشتمانی (وارس یا زیندانی) ببەن.

ئیدارەی گەرمیان: لە هەوڵی گەڕانەوەی رووفاتی ئەنفالکرا...

ئیدارەی گەرمیان: لە هەوڵی گەڕانەوەی رووفاتی ئەنفالکراوان داین