بە فریز و بە شێوازی فەرش

3000 مەتر لەبەردەم هاتوچۆی هەولێر سەوز کرا

+964

توانا نەقی

لەلایەن تیمەکانی ئەندازەی پارکەکانی هەولێرەوە لە ماوەی مانگێکدا پارەچە زەوییەکی 3000 مەتری چەیمەن رێژ کراوە و وەکو فەرشێکی سەوز راخراوە.

ئەمڕۆ دووشەممە، ئەندازەی پارکەکانی هەولێر بڵاویکردەوە، مانگێکە کاریان لە ئەو پارچە زەوییە کردووە لە شەقامی خەدەمی 150 مەتری پێش بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر.

دەشڵێت، لەقۆناغی یەکەم کاری رێکخستنەوەی زەویەکەی بۆ ئەنجامدرا و سیستمی مەرەشاتی بۆ دانرا، لە قۆناغی دووەم داری لێ چاندرا لە قۆناغی سێیەم دەست کرا بە چاندنی 3000 مەتر فریز بە شێوازی فەرش.