لە ناحیەی بازیان

سێ هەزار و 500 کەس کێشەی کەمئاویان نامێنێت

+964

ژێوار خدر

چەند کۆڵانێکی گەڕەکی ئاشتی – پێشەوا لە ناحیەی بازیان، تۆڕی ئاویان بۆ راکێشراوە و کێشەی کەم ئاویان چارەسەر دەکرێت.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئاو و ئاوەڕۆی هەرێم رایگەیاند، پڕۆژەکە بە بڕی 141 ملیۆن و 122 هەزار و 500 دینار، لەلایەن هۆبەی پرۆژەکانی بەڕێوەبەرایەتی ئاوی دەوروبەری سلێمانی سەرپەرشتی دەکرێت.

دەشڵێت،  ئێستا %65ـی کارەکانی پڕۆژەکە تەواو بووە و سێ هەزار و 500 هاوبەشی ئاو بە تەواوبوونی پڕۆژەکە لەو دوو گەڕەکە سودمەند دەبن و کێشەی کەم ئاوییان نامێنێت.

ناحیەی بازیان یەکێکە لە سێ ناحیەکەی قەزای سلێمانی لە پارێزگای سلێمانی، ساڵی 2020 ژمارەی دانیشتوانەکەی 50 هەزار و 833 کەس بووە.

لە بازیان رۆژانە زیاتر لە 20 تۆن خۆڵ و خاشاک فڕێ دەدەرێت

لە بازیان رۆژانە زیاتر لە 20 تۆن خۆڵ و خاشاک فڕێ دەدەرێت