تووشی خوێنبەربوونی دڵ بوو بوو
ئەیمەن حسێن مەترسی لەسەر ژیانی نەما
+964
ژووری هەواڵ
یەکێتی تۆپی پێی عێراق رایگەیاند: ئەیمەن حسێن گۆڵکارو یاریزانی هەڵبژاردەی عێراق مەترسی لەسەر ژیانی نەماوەو ئێستا دۆخی تەندروستی جێگیرە.
دوێنێ ئەیمەن لە کاتی یارییەکەی عێراق و عومان زەبرێک بەر سنگی کەوتبوو تووشی خوێنبەربوونی دەماری دڵ بوو بوو، بەپەلە بۆ ئەنجامدانی نەشتەرگەری گەیەندرابووە بەسرەو دوای ئەوەش بۆ وەرگرتنی چارەسەر گواسترابووەوە بۆ کوەیت.
ئەمڕۆ هەینی یەکێتی تۆپی پێی عێراق رایگەیاند، ئێستا دۆخی ئەیمەن حسێن جێگیرەو مەترسی لەسەر ژیانی نەماوە، بەڵام نازاندرێت کەی دەتوانێت بگەڕێتەوە بۆ یاریگاکان