مامۆستایه‌ك: له‌ راپه‌ڕین باشترینین

زیاتر له‌ 30 قوتابی ئاماده‌ییه‌كى پشده‌ر سه‌رووى 90 یان هێناوه‌

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

زیاتر له‌ 30 قوتابی ئاماده‌یی ئاسۆسی زانستى له‌ قه‌ڵادزێ نمره‌ى سه‌رووى 90 یان له‌ تاقیكردنه‌وه‌كانى ئه‌مساڵى خوێندن هێناوه‌ و مامۆستایه‌كیش ده‌ڵێت، له‌ ئیداره‌ى راپه‌ڕین پێموانیه‌ ئاماده‌یی هه‌بێت وه‌كو ئه‌وان بێت.

قوتابییه‌كان پۆلى 12ـى زانستین، نمره‌كانیان له‌ 90 تاوه‌كو سه‌رۆۆى 99 یه‌.

پشده‌ر ئه‌حمه‌د قادر، مامۆستاى زمانى ئینگلیزیه‌ له‌م ئاماده‌ییه‌ به‌ 964ـى وت، ئه‌مساڵ هیچ قوتابییه‌كیان 100 ـى نه‌هێناوه‌ به‌ڵام له‌جیاتى ئه‌وه‌ 33 قوتابیان سه‌رووى 90 یان هێناوه‌.

وتیشی “ئاماده‌ییه‌كه‌مان یه‌كێكه‌ له‌ باشترین ئاماده‌یی له‌ سنوورى ئیداره‌ى راپه‌ڕین و ساڵ نییه‌ دوو تاوه‌كو سێ قوتابیمان له‌ پزیشكى گشتى وه‌رنه‌گیرێن”.

له‌ قه‌ڵادزێى ناوه‌ندى قه‌زاى پشده‌ر جگه‌ له‌ ئاماده‌یی ئاسۆس هه‌شت ئاماده‌یی دیكه‌ى لێیه‌.

مامۆستا پشده‌ر ده‌ڵێت، ئه‌و 33 قوتابییه‌یان له‌كۆى نزیكه‌ى 100 قوتابی 12ـى زانستى ئه‌م نمره‌ به‌رزانه‌یان هێناون.

له‌ قه‌ڵادزێ تا ئێستاش به‌شێك له‌ منداڵان له‌ ده‌ره...

له‌ قه‌ڵادزێ تا ئێستاش به‌شێك له‌ منداڵان له‌ ده‌ره‌وه‌ى نه‌خۆشخانه‌كان له‌دایك ده‌بن