دەیانویست بەروارى نوێى لێبدەن و ساغى بکەنەوە

لە سلێمانى حەوت تۆن و نیو برنجى خراپبوو دەستى بەسەرداگیرا

964+

دیلان محەمەد جەزا- سلێمانى

لیژنەکانى قایمقامییەتى سلێمانى لە کۆگایەگى گەڕەکى ئازادی دا دەستیانگرت بەسەر حەوت تۆن و نیوو برنجى بەسەرچوو و خراپدا کە دەیانویست لە بازاڕدا ساغى بکەنەوە.

ئازاد نەبى، نوێنەرى تەندروستى لە لیژنەکانى قایمقامییەتى سلێمانى بە 964ـى وت،”ئەو برنجە کە بڕەکەى حەوت تۆن و نیوە خراپبوو و بەسەر چووە و خاوەنەکەى سەرقاڵى ئەوە بوو لە گوێنى نوێ و بە بەروارى نوی بیگۆڕێت و لە بازاڕدا ساغى بکاتەوە”.

جەختیشى کردەوە کە کۆگاکەیان داخستووە و خاوەنەکەى رووبەڕووى یاسا دەکرێتەوە.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

لە پێباز نزیکەى یەک تۆن مەوادى بەسەرچوو لەناوبرا

لە پێباز نزیکەى یەک تۆن مەوادى بەسەرچوو لەناوبرا