هەولێر بەخۆكەوتووە

بەشێكی شەقامی 100 مەتری چاككرا و كربستۆن لە دارەتوو دانرا

964+
ئەرسەلان عەبدوڵا

ماوەیەكە فەرمانگە خزمەتگوزارییەكانی هەولێر بەخۆكەوتوون و شەقام و رێگە و كەموكوڕییەكان چارەسەر دەكەن، لە نوێترین كارەكانیشدا لە شەقامی 100 مەتری و ناحیەی دارەتوو چەند كارێك كرا.

پارێزگای هەولێر ئەمڕۆ دووشەممە 2.9.2024 بڵاویكردەوە، بەشێکى شەقامى 100 مەترى و چەند شەقام و شوێنێکى دیکە چاككراون و كەموكوڕییەكانیان چارەسەر كرا.
ئاماژە بەوەش كراوە دەستکرا بە هەڵگرتنى دوورگەى خزمەتگوزارى بەشێکى شەقامى 100 مەترى و چاککردنەوەى چەند شوێنێکى ترى هەمان شەقام.
باسی ئەوەشیان كردووە، لە لایەكی دیكە دوو شوێنی ترى شۆستەی شەقامی سەرەکیی (هەولێر – پیرمام) و شەقامێکی دیکەى گەڕەکی هەولێری نوێ، لەلایەن تیمەکانی شارەوانی سێ.
لە لایەكی دیكەوە هەمان سەرچاوە ئەوەی بڵاوكردووەتەوە، دانانی قالبی کربستۆن بۆ شەقامێکى نێوان هەردوو گەڕەکی هەرێم و نیشتیمان لە ناحیەی دارەتوو دانراوە، بە درێژایی  500 مەتر لەلایەن تیمەکانى سەرۆکایەتیی شارەوانی ناحیەکەوە.