ئامۆزاکەى وا دەڵێت

“هاوڵاتییەکەى دهۆک لەسەر قسەکردن بە زمانى کوردى لە ئیستانبوڵ کوژراوە

964+

دلوڤان رەمەزان – دهۆک

شەوى رابردوو هاوڵاتییەکى دانیشتووى پارێزگاى دهۆک لە ئیستانبوڵ لەلایەن گروپێکى 12 کەسییەوە بە چەقۆ کوژرا، ئامۆزایەکى کوژراوەکەش دەڵێت،”لەسەر ئەوەى بە کوردى قسەى کردووە کوشتویانە”.

ئەکرەم نەسڕوڵا، ئامۆزاى حەکیم لوقمانە  کە شەوى رابردوو لە ئیستانبوڵى تورکیا کوژراوە، لەبارەى کوژرانى ئامۆزاکەى قسەى بۆ 964 کرد و وتى،”بە 12 کەس هێرشیان کردووەتەسەر و بە چەقۆ کوشتویانە، ئامۆزایەکى دیکەشم بریندارە”.

وەک باسى دەکات، هۆکارى کوژرانى ئامۆزاکەى ئەوە بووە بە زمانى کوردى قسەى کردووە، ئەکرەم نەسڕوڵا ئەوەى لە زارى ئامۆزا بریندارەکەیەوە بە 964 وت.

گەنجە کوژراوەکە تەمەنى 45 ساڵە و  دانیشتووى ناحیەى کەڵەکچییە لە پارێزگاى دهۆک و خاوەنى پێشەنگاى ئۆتۆمبێلە و باوکى سێ منداڵە.

ئێستا بنەماڵەى گەنجەکە لە رێگان بەرەو ئیستانبوڵ و دەیانەوێت لە هۆکارى رووداوەکە بکۆڵنەوە و تەرمى گەنجەکەش بگەڕێننەوە.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

گەنجێکی خەڵکی کونەفلوسە لە فەڕەنسا کوژرا

گەنجێکی خەڵکی کونەفلوسە لە فەڕەنسا کوژرا