خەڵکی رۆژهەڵاتە و دانیشتووی بەحرکەیە
گەنجێک لە زێی گەورە خنکا
+964
ئارام ئەبوزێد-هەولێر
گەنجێکی خەڵکی رۆژهەڵات، کە دانیشتووی بەحرکەیە لە کاتی مەلە کردن لە ئاوی زێی گەورە خنکا و دوای نزیکی دوو کاتژمێر لەلایەن تیمی غەواسی بەرگری شارستانی خەباتەوە تەرمەکەی دۆزرایەوە.
کاتژمێر 3:40 نوێکراوەتەوە
سەردار ئیسماعیل، لە تیمی غەواسی بەرگری شارستانی خەبات بە 964ـی وت، دوای گەیشتنمان بە شوێنی رووداوەکە، بەماوەی 10 خولەک توانیمان تەرمی گەنجەکە بدۆزینەوە.
هاوڵاتییەک لە زێی گەورەدا خنکا، خەڵکی بەحرکەیە لە گوندی وسومەلیان، تا ئێستا تەرمەکەی نەدۆزاروەتەوە و خەڵکی گوندەکە بەدوایدا دەگەڕێن.
ئەمڕۆ هەینی 30.8.2024، لە گوندی وسومەلیان گەنجێک بەناوی ئەمیر نەجمەدین تەمەن 26 ساڵ، دوای ئەوەی لەگەڵ هاوڕێکانی چووەتە سەر زێی گەورە بە مەبەستی مەلەکردن خنکا.
جیهاد کەریم خەڵکی گوندەکەیە بە 964ـی وت، ” گەنجەکە خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە و دانیشتووی ناحیەی بەحرکەیە، دوای ئەوەی لەگەڵ چەند هاوڕێیەکی هاتووەتە سەر زێ بۆ مەلەوانی نیوەڕۆی ئەمڕۆ خنکاوە”
”لە ئيستادا تەنها خەڵکی گوندەکە لە شوێنەکەن بە مەلەوانی بەدوای تەرمەکەیدا دەگەڕێن، هێشتا هیچ تیمێک نەگەیشتۆتە شوێنەکە.” جیهاد کەریم وای وت.
شوێنەکە زۆر قوڵە و کەم کەس مەلەوانی لەم شوێنە دەکات بەهۆی ئەوەی گەڕی هەڵسوڕاوی لێیە.
پێداچوونەوە: ژێوار خدر