له‌ قه‌زاى دوبز

شاگردێكی مێردمنداڵ به‌هۆى سووتانه‌وه‌ گیانى له‌ده‌ستدا

964+

سیروان خورشید – دوزخورماتوو

مێردمنداڵێکی دانیشتوی گوندی خەسەدارلی سەر بەقەزای دوزخورماتووه، كه‌ كارى شاگردى بووه‌ و له‌گه‌ڵ تیمێك به‌نزین و گازى گواستووه‌ته‌وه‌، دواى سوتانى له‌ چه‌ند رۆژى رابردوودا، دره‌نگانى شه‌وى رابردوو گیانى له‌ده‌ستدا.
رووداوه‌كه‌ پێنج رۆژ له‌مه‌وبه‌ر له‌ قه‌زاى دوبز روویداوه‌، كاتێك ده‌یانه‌وێت به‌نزین و گاز له‌ تانكه‌ره‌وه‌ بگوازنه‌وه‌ ناو به‌رمیل، ئاگر دروست ده‌بێت و به‌هۆیه‌وه‌ به‌شێكی جه‌سته‌ى ده‌سووتێت.
حسێن جاسم، خاڵی ئەو مێردمنداڵە بە 964ـی وت، به‌هۆى به‌ركه‌وتنى دوو به‌رمیلی ئاسن ئاگركه‌وتنه‌وه‌كه‌ دروستبوو و جگه‌ له‌ سوتانى كوڕه‌كه‌یان، كه‌سێكی دیكه‌ش دەسوتێت.
وتیشی “دواى گەیاندنی بۆ یەکێک لە نەخۆشخانەکانی کەرکوک و مانەوەی بۆ ماوەی پێنج رۆژ، شەوى رابردوو بەهۆی زۆری رێژەی سوتاویەکەیەوە گیانی لەدەست دا”.
ئەو کەسەی دیکەش کە لەگەڵی بووە و سوتابوو باری تەندروستی جێگیرە چونکە رێژەی سوتاویەکەی کەمتر بووە.
پ

قەزای دوبز دەبێتە خاوەنی نەخۆشخانەیەكی 100 قەرەوێڵەیی

قەزای دوبز دەبێتە خاوەنی نەخۆشخانەیەكی 100 قەرەوێڵەیی

ێداچوونه‌وه‌: فه‌رهاد حه‌سه‌ن