پۆدکاست
پەیوەندییەکانی فیلم و سینەما لە ئیسرائیل و ئەڵمانیاوە بۆ فێستیڤاڵی کان و دواتر فێسییڤاڵە کوردییەکان
+964
بڵند عەلی
پەیوەندییەکانی فیلم و سینەما لە ئیسرائیل و ئەڵمانیاوە بۆ فێستیڤاڵی کان و دواتر فێسییڤاڵە سینەماییە کوردییەکان
شاخەوان عەبدوڵا دەرهێنەرە و رۆژنامە نووسە شارەزایەکی باشی دروستکردنی فیلمە، بەتایبەت فیلمی کورت، وەک زۆرجار دەڵێن زۆر زەحمەتترە کارکردن بۆ فیلمی کورت وەک لە فیلمە بڵندە سینەماییەکان
شاخەوان عەبدوڵا میوانی ئەمجارەی پۆدکاستی سکرین شۆتە هەرچی هەبێ و نەبێ کە پەیوەستبێ بە سینەماوە باسی دەکات، دەشڵێت ئێمە کە هونەرمەندین و چەند کەسێکین کە لە سلێمانی خەریکی دروستکردنی فیلمین بە پەنجەی دەست دەژمێردرێین، چ رەوایە تا ئێستا ناتوانین وەزیری رۆشنبیری ببینین،
شاخەوان عەبدوڵا دەشڵێت لێرە پارە بۆ فیلمی باش بە هیچ جۆرێک سەرف ناکەن، تەنانەت بەرێوەبەری گشتی بەشی کولتوورە یەکێک لە بەڕێوەبەرایەتییەکان دانیشتووە لەگەڵمان زیاتر لە 10 خولەک باسی رۆڵی گرنگی سینەما و فیلمی دەکرد بەڵام لە کۆتایيدا ئێمەی نەناسی، ئەمە بە کارەسات ناودەبات
بەیانییەکی زوو لە فێستیڤاڵی دوبەی بووین لەگەڵ هاوڕێم هەوراز پیاوێک هات سەرۆکی فێستیڤاڵەکە بوو وتی دەتوانم لەلاتان دانیشم وتمان فەرموو، ئێمە ناسیمان، خۆم نەگرت و لێم پرسی باشە بۆچی ئەم فێستیڤاڵە ئەمریکییەکان بەڕێوەی دەبەن؟ لەوەڵامدا وتی کاکە گیان چونکە خۆمان لێی نازانین، ئێمە بەڵام خاڵی گرنگ ئەوەیە ئێمە پارەمان هەیە باشترین ستاف دێنین بەڵام بەو مەرجەی خەڵک و کادری خۆمان و هونەرماندانیشمان پەروەردە بکەن، شاخەوان عەبدوڵا وادەڵێت
لەسەر هەموو ئەم گرفتانە و دڵشکاوییەکانی شاخەوان عەبدوڵا کە تا ئێستا دوای 28 ساڵ لە خزمەتکردن نەیتوانیوە فیلمێکی درێژ دروست بکات، بەڵام هێشتا گەشبینە، هەرچەندە شتەکان بە گوێرەی خۆیان ناڕۆن بەڕێوە، بەڵام هێشتا گەشبینە و دەڵێت ئەو شتانە کاریگەریان لەسەر خۆم و فیلمەکانیشم نابێت
نمونە دەهێنێتەوە، دەڵێ ئەگەر من نەتوانم بێم بۆ هەولێر و بڵند ببینم خۆ دەتوانم تەلەفۆنی بۆ بکەم و قسەی لەگەڵ بکەم، مەبەست لەم قسەیەشی ئەوەیە کە ئەگەر نەتوانێت فیلمی درێژ دروستبکات خۆ دەتوانێت کورتە فیلم دروست بکات
شاخەوان زۆر باش لە کێشەکان تێگەیشتووە و یەک یەک پەنجەیان دەخاتە سەر، هەرچەندە خۆی کارمەندی بەڕێوەبەرایەتيی سینەمای سلێمانییە، بەڵام بە پێکەنینەوە دەڵێ ئێمە موچەی سۆشیاڵ وەردەگرین، بەبێ ئیش
هێشتا شاخەوان دڵی پڕە و دەڵێ من بیرۆکەیەکم دا بە وەزارەتی رۆشنبیری بۆ بەکرێدانی لؤكەیشن لە کوردستان بۆ کاری فیلمسازی بە وڵاتانی تر، هاوشێوەی وڵاتانی مەغریب و یەمەن ئەگەر فیلمسازێکی بیانی بیەوێت فیلمێک بەرهەم بێنێت بێتە کوردستان، لێرە ئێمە وەک پێداویستی و کەش هەموو شتێکمان هەیە شمشێر و چەک و بیابان و دارستان و شاخ و زۆر شتیتر، دەڵێت نازانم بیرۆکەکەم ئێستا لەناو سەبەتەی خۆڵە یان لەکوێ
ئەڵقەی ئەمجارەی سکرین شۆت زۆر تایبەتە و پڕە لەو موعاناتە شاراوانەی کە دەرهێنەرانی تر تا ئێستا باسیان لێوە نەکردووە، چەند چرکەیەک لە کاتژمێرێک کەمترە