مەترسییەکە زۆر گەورەبوو

لە تەنیشت درۆنە تێکشکاوەکەی کەرکوکەوە موشەکێک هەبوو، بەڵام خەڵک نەیاندەزانی

+964

کاروان ساڵحی – کەرکوک

پاش خستنە خوارەوەی درۆنە تورکییەکە لە کەرکوک، خەڵکێکی زۆر لە شوێنی رووداوەکە کۆبوونەوە، بەڵام نەیاندەزانی لە پاڵ پارچە تێکشکاوەکاندا موشەکێک هەبوو کە ئەگەر بتەقابایەوە کارەساتی دروست دەکرد.

چەند خولەکێک دوای قەرەباڵغییەکەی گەڕەکی تسعین، هێزە ئەمنییەکان شپرزەبوون و زوو خەڵک و میدیاکارەکانیان دەرکرد، بەڵام نەیاندەوت چی دەگوزەرێت، پەیامنێری 964 لێی وردبووە و زانی کە موشەکێک لەو ناوە هەیەو نەتەقیوەتەوە.

لەو دیمەنەی کە 964 تۆماری کردووە دەردەکەوێت هێزێکی تایبەتی پوچەڵکردنەوەی بۆمب، موشەکەکە هەڵدەگرنەوەو بە پیکابێک دەیگوازنەوە.

سەرچاوەیەکی ئەمنی لە شوێنی رووداوەکە بە 964ـی وت ”هێزە ئەمنییەکان بۆیە خەڵک و رۆژنامەنووسانیان دووردەخستەوە، لەوە دەترسان ئەو موشەکە بتەقێتەوە، چونکە لە حاڵەتێکی زۆر مەترسیداردا بوو”.

پێداچوونەوە: ژووری هەواڵ

زانیاری نوێ لەبارەی چۆنیەتی خستنەخوارەوەی درۆنەکەی کە...

زانیاری نوێ لەبارەی چۆنیەتی خستنەخوارەوەی درۆنەکەی کەرکوک