درۆنەکە تورکییە و لە جۆری ئەنکایە

ئۆپەراسیۆنەکانی کەرکوک: تەقەمان لێکرد دوور بکەوێتەوە، بەڵام بەقسەی نەکردین، بۆیە خستمانە خوارەوە

+964

ژووری هەواڵ

فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی کەرکوک راگەیەندراوێکی لەبارەی خستنەخوارەوەی درۆنەکەی کەرکوکەوە بڵاوکردووەتەوەو دەڵێت: هێزی ئاسمانی یەکەمجار تەقەی لێکرد بۆ ئەوەی دوور بکەوێتەوە، بەڵام گوێی پێنەدا، بۆیە بە سیستەمێکی فەرەنسی خرایە خوارەوە.

ئەمەش دەقی راگەیەندراوەکەی ژووری ئۆپەراسیۆنەکانە، بە عەرەبی هاتووە 964 کردوویەتی بە کوردی:

کاتژمێر 10ی بەیانی 29.08.2024 لە لایەن سیستەمی بەرگری ئاسمانی عێراقی لە کەرتی سەربازگەی کەیوان لە باکورری کەرکوک، بوونی درۆنێکی سەرچاوە نادیار لە ئاسمانی باکورو خۆرهەڵاتی کەرکوک هەست پێکرا.
بەپێی پرۆتۆکۆڵی بەرگری ئاسمانی یەکەمجار بە مەبەستی ئاگادارکردنەوە تەقەی لێکرا، دواتر لە کاتژمێر 10:25 خولەک لە رێی سیستەمی پانستێری فەرەنسییەوە خرایە خوارەوە.

درۆنەکە کەوتە سەر ماڵی هاوڵاتییەک لە ناو شاری کەرکوک لە گەڕەکی تسعین، تەنیا زیانی مادی گەیاند بەماڵەکە .

بەپێی پشکنینی پارچەکانی فرۆکەکە دەرکەوت لە جۆری (ئەنکا)ی تورکییە.

پێشتریش چەند جارێک درۆنی تورکی لە دەوروبەری کەرکوک فڕیەوەو بەڵام هەموو جارێک بەپێی پرۆتۆکۆڵی ئاگادارکردنەوەی هێزی ئاسمانی پاشەکەشەی کردووە.

زانیاری نوێ لەبارەی چۆنیەتی خستنەخوارەوەی درۆنەکەی کە...

زانیاری نوێ لەبارەی چۆنیەتی خستنەخوارەوەی درۆنەکەی کەرکوک