پۆلیس چوون بۆ تاسڵوجە

ئاژەڵ دزەکە دەستگیرا و کەشفیشی کرد خۆی بووە

964+
ئەحمەد مستەفا

پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی راپەڕین لە سلێمانی، تۆمەتبارێکیان دەستگیرکرد، “ئەوەش دوای ئەوەی هاوڵاتییەک سکاڵای لێ کردبوو کە بزن و مەڕی ئەوی دزیووە”.

لەسەر سكاڵای هاوڵاتییەكە، “هێزەکانی نووسینگەی نەهێشتنی تاوانی راپەڕین، لە ناوچەی تاسڵوجە تۆمەتبارەکەیان دۆزییەوە و قۆڵبەستیان کرد”.

پۆلیسی سلێمانی ئەمڕۆ پێنجشەممە 29.8.2024، لە بڵاوکراوەیەکدا نوسیوویەتی، “هاوڵاتییەك سكاڵای تۆماركرد كە لە گەڕەكی تاسڵوجە لەشاری سلێمانی چەند سەر ئاژەڵێكی لێ‌ دزراوە، هێزەکانی نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی راپەڕین لێكۆڵینەوە و بەدواداچوونەكانیان دەستپێكرد”.

بڕیاری دادوەر بۆ لێکۆڵینەوەکان وەرگیراوە، پۆلیس ئاماژەی بەوەکردووە، “دواتر توانراوە تۆمەتبارەکە بدۆزرێتەوە و دەستگیربكرێت، دەستیش بگیرێت بەسەر چەند سەر ئاژەڵێكدا كە تۆمەتبار دزی بووی”.

تۆمەتبارەکە ناوی (س،ح،ر) و لە دایكبووی ساڵی 1995، “بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی 446 لە یاسای سزادانی عێراقی راگیراوەو دانی ناوە بە تاوانەكەیدا” پۆلیسی سلێمانی وای نوسیووە.

پۆلیسی سلێمانی: کەسێک لەلایەن دوو منداڵی خۆی و هاوژینە...

پۆلیسی سلێمانی: کەسێک لەلایەن دوو منداڵی خۆی و هاوژینەکەی کوژرا