لە  سۆران

کۆنسێرتی گوزەرێک بە نێو ئاواز و میلۆدییەکانی حەسەن زیرەک سازکرا

+964

ژێوار خدر

بەڕێوەبەرایەتی رۆشنبیری و هونەری سۆران، کۆنسێرتێکی تایبەت بە ئاواز و مێلۆدییەکانی هونەرمەندی کۆچکردوو حەسەن زیرەک ساز کرد.

کۆنسێرتەکە ئێوارەی دوێنێ چوارشەممە، لە هۆڵی ڕۆشنبیری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بەڕێوەچوو.

وەزارەتی رۆشنبیری حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک بڵاویکردووەتەوە و دەڵێت، ”لە لایەن هەردوو دەنگبێژی ناسراوی میللیی ئیحسان زیرەک و جەرجیس چۆمانی 10 گۆرانی حەسەن زیرەک وترانەوە کە پێکهاتبوون لە هەر یەک لە گۆرانییەکانی: (لە سیلەی قەبران، خۆم بە خولامی، هەروایە، داینێ، چارۆگە سوور، نوری ڕوخسارت، بۆت مردم، لە باخان، شەوی قەدرە، باوانەکەی باوم).

روونیشیکردووەتەوە، هونەرمەندانی میوزیکژەن (سەید ئەحمەد ڕواندزی، نەوزاد سەعید، ڕێمان سالار، عەلی ڕەشید، باپیر ڕواندزی، ستانلی سەباح، موخلس جەبار، فازڵ ئیبراهی، ڕەوەز شۆڕش) بە ژەنینی ئامێرە میوزیکییەکان بەشداربوون لە کۆنسێرتەکەدا.

حەسەن زیرەک، یەکێکە لە بەناوبانگترین هونەرمەندەکانی کوردستان، ناوی تەواوی حەسەن عەبدوڵڵا ڕەحمانە، بە هۆی لێهاتووییەکەی لە هونەردا ناوی لێنراوە حەسەن زیرەک، لە 29.11.1921 لە شاری بۆکانی رۆژهەڵاتی کوردستان لەدایک بووە، و لە 26.6.1972 لە تەمەنی 51 ساڵیدا کۆچی دواییکردووە. سەرەڕای تێپەڕینی 52 ساڵ بەسەر کۆچی دواییدا، هێشتا گۆرانی و ئاوازەکانی لایەن چەندین گۆرانیبێژەوە دەوترێنەوە.

کۆنسێرتی ساڵانەی عود لە هەولێر ئەنجامدرا

کۆنسێرتی ساڵانەی عود لە هەولێر ئەنجامدرا