15 دۆنم زەوی سووتاوە

دوای زیاتر لە دوو کاتژمێر ئاگرەکەی چیای برادۆست کۆنترۆڵکرا

964+

ژووری هەواڵ

دوای زیاتر لە دوو کاتژمێر، ئاگرەکەی چیای برادۆست کۆنترۆڵکرا، بەرگری شارستانی سۆرانیش دەڵێت، هیچ زیانێکی گیانی لێنەکەوتووەتەوە.

ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە 28.8.2024، بەهۆکارێکی نادیار ئاگر لە چیای برادۆست لە قەزای رواندز کەوتەوە و نزیکەی 15 دۆنم پوش و پاوانی لە ژینگەی چیاکە سووتاند.

بەرگری شارستانی سۆران رایگەیاند، هەشت تیم کە پێهاتبوون لە 40 کارمەند لە بنکەکانی مەزنێ، سۆران، رواندز، خەلیفان، دیانا، تیمی ڕزگارکردن و تیمی بارەگا، لەگەڵ پێشمەرگە، بەتالیۆنی ژینگەپارێزی مێرگەسۆر و خۆبەخشانی ناوچەکە، ئاگرەکەیان کۆنترۆڵکرد.

“توانرا ئاگرەکە کۆنتڕۆل بکرێت و رێگری بکرێت لەزیاتر تەشنەکردن و فراوان بونی ئاگرەکە و سوتانی ژینگە و سروشتی ناوچەکە… بەپێی خەملاندنی زەرەرەکە نزیکەی 15 دۆنم لە پوش و پاوانی ژینگەکە سوتا و هیچ زیانێکی گیانی لێنەکەوتەوە”، بەرگری شارستانی سۆران وا دەڵێت.

ماڵێک لە گەڕکی قەندیلی قەزای سۆران ئاگری گرت

ماڵێک لە گەڕکی قەندیلی قەزای سۆران ئاگری گرت