رۆبیان و قرژاڵ بە نمونە
گیاندارە ئاوییەکانی دیکە جگە لە ماسی لە کوردستان خواستی لەسەر نییە
+964
دیلان محەمەد جەزا
لە هەرێمی کوردستاندا هیچ پرۆژەیەکی بەخێوکردنی رۆبیان و قرژاڵ و گیاندارە ئاویەکان بونی نییە، تەنیا پرۆژەکانی بەخێوکردنی ماسی کارب و سەلەمون هەیە، کۆمەڵەی سامانی ماسی دەڵێن، خواستی لەسەر نییە گیاندارە ئاوییەکان لە کوردستان.
سەلاح مەجید سەرۆکی کۆمەڵەی گەشەپێدانی سامانی ماسی بە 964ـی وت، بەردەوام ژمارەی حەوزەکانی بەخێوکردنی ماسی رویان لە زیادبوونە و خواست لەسەر بەخێوکردنیان زۆرە، بەڵام تا ئەم ساتە کەس پرۆژەی بێجگە لە ماسی پێشکەش نەکردوە.
باسی لەوەکرد، لە وڵاتاندا پرۆژەی بەخێوکردنی رۆبیان و قرژاڵ و گیاندارە ئاویەکان هەیە، بەڵام تا ئێستا هیچ کام لەو پرۆژانە لە کوردستان بوونی نییە.
ئەوەی خستەروو، هۆکاری نەکردنەوەی پرۆژەی بەخێوکردنی رۆبیان و قرژاڵ و گیانەوەرە ئاویەکان بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە، لێرە خواست لەسەریان کەمە و هاوڵاتیان دەتوانن بە بەستویی لە مارکێتەکان دەستیان بکەوێت.
وتی:”بە پلەی یەک ماسی کارب بەخێو دەکرێت و خواستی لەسەرە و بە پلەی دوو لە حەوزە کۆنکرێتیەکاندا، کە پشت بە ئاوی سارد دەبەستن ماسی سەلەمون بەخێو دەکرێت”.
پێداچوونەوە: توانا نەقی