لە پارێزگای هەڵەبجە

کۆمەڵگەیەکی پەروەردەیی لەلایەن سەرمایەدارێکەوە دروستدەکرێت

+964

ژێوار خدر

لە پارێزگای هەڵەبجە سەرمایەدارێک کۆمەڵگەیەکی پەروەردەیی درووست دەکات، کە هەر سێ قۆناغی خوێندنی باخچەی ساواین، بنەڕەتی و ئامادەیی لە خۆدەگرێت.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی هەڵەبجە  وابڵاویکردووەتەوە کە، پڕۆژەکە لەلایەن ئاسۆ حاجی محمد بامۆکی، کە سەرمایەدارێکی شارەکەیە دروست دەکرێت، لەسەر رووبەری 14 دۆنم زەوی لەنزیک پزیشکی داد جێبەجێ دەکرێت.

بەپێی بڵاوکراوەکەی پەروەردەی هەڵەبجە، پڕۆژەکە پێکدێت لە باخچەیەکی منداڵان کە دوو نهۆم و ژێر زەمینێکی هەیە و رووبەری هەر نهۆمێک 900 مەتر دووجایە، دوانزە پۆل، دوو هۆڵی گەورە، سێ پۆلی هونەر و چیرۆک و میوزیک، کافتریا و ئیدارەی دەبێت.

لەگەڵ قوتابخانەیەکی بنەڕەتی کە بیناکەی لە سێ نهۆم پێکهاتووە، هەرنهۆمێک 1500 مەتر دووجایە ،(27) پۆلی خوێندن، چوار تاقیگە، هۆڵ، کتێبخانە و کافتریا لە خۆ دەگرێت.

هەروەها بینای خوێندنگەیەکی ئامادەیی کە لە سێ نهۆم پێکدێت، هەر نهۆمێک 1500مەتر دووجایە، 21 پۆلی خوێندن، ئیدارەی کۆمەڵگا، هۆڵ، کتێبخانە و کافتریای تێدا دەبێت.

جگە  لەوانەش دوو گۆڕەپانی یاریگا، شانۆی ڕۆمانی، زیاد لە پێنج دۆنم سەوزایی، شوێنی وەستانی ئۆتۆمبێل، ڕێکخستنەوەی ڕێگاوبان و سەوزایی دەوروبەری کۆمەڵگاکە و بە دیزاینێکی سەرنجڕاکێش و کوالیتیەکی بەرز لەناو پڕۆژەکەدا هەیە.

ئەم سەرمایەدارە، پێشتریش چەندین پڕۆژەی دیکەی لە شاری هەڵەبجە جێبەجێ کردووە

هۆڵێکی تایبەت بە بۆنەکان لە هەڵەبجە دەکرێتەوە 

هۆڵێکی تایبەت بە بۆنەکان لە هەڵەبجە دەکرێتەوە