بە هۆکاری جیاجیا

لە هەشت مانگدا هەزار و 600 جار ئاگر لە هەولێر کەوتووەتەوە

+964

شۆڕش قادری

رووداوەکانی ئاگرکەوتنەوە لە ناوچە جیاجیاکانی هەرێمی کوردستان بەردەوامن و لە پارێزگای هەولێریش، لە هەشت مانگدا، هەزار و 600 جار ئاگر کەوتووەتەوە.

شاخەوان سەعید وتەبێژی بەرگری شارستانی هەولێر، بە 964ـی وت، “لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا ئێستا، هەزار و 600 رووداوی ئاگرکەوتنەوە لە سەرتاسەری پارێزگای هەولێر روویانداوە”.

سەبارەت بە هۆکاری زۆربەی ئاگرکەوتنەوەکان شاخەوان عەبدوڵا وتی، بە وردی هۆکارەکەیان دیار نییە و هەر یەکەوە بە هۆکارێک روویداوە.

شەوی رابردوو دوو رووداوی ئاگرکەوتنەوەی گەورە لە دەروازەی نێودەوڵەتی پەروێزخان و شەقامی 60 مەتری هەولێر روویاندا و جگەی لە زیانی ماددی زۆر، زیانی گیانیشیان لێکەوەتەوە.

ئاگرێک لە شەقامى 60 مەترى کەوتووەتەوە

ئاگرێک لە شەقامى 60 مەترى کەوتووەتەوە

ئاگرەکەى پەروێزخان کۆنتڕۆڵکرا و گیان لەدەستدان و حەوت ...

ئاگرەکەى پەروێزخان کۆنتڕۆڵکرا و گیان لەدەستدان و حەوت بریندار هەیە