رێگای کۆیە -دوکان
پاسێك لە كلكە سماق وەرگەڕا و بریندار هەیە
964+
ژووری هەواڵ
نوێكرایەوە 2:35
ژمارەی بریندارەكان نزیكەی 15 كەسن و كەسێك گیانی لە دەست داوە و بریندارەكان گەیاندراونەتە نەخۆشخانەی شەهید د.خالید لە كۆیە، ئەمە زانیاریی هاوکار عەلی، وتەبێژی تەندروستیی کۆیەیە بۆ 964.
نوێكرایەوە 2:30
بە پێی لێدوانی شایەتحاڵێك بۆ 964، پاسەكە گەشتیارییە و هاوڵاتیانی شاری هەولێری هەڵگرتووە.
وتیشی، ژمارەی برینداران زیاترە لە سێ كەس و خەریكە دەیانگوازنەوە بۆ نەخۆشخانە.
نوێكرایەوە 2:25
هاوكار عەلی، وتەبێژی تەندروستی كۆیە بە 964ی وت، كەسێك لە رووداوەكە مردووە و سێ كەسیش بریندارن، ئەوانە گەیشتوونەتە نەخۆشخانەی كۆیە و ئەوە زانیاریی سەرەتاییە.
هەواڵی سەرەتا
پەیامنێری 964 لە كۆیە زانیاریی ئەوەی گەیاند، پاسێك لە لۆفەکانی كلكە سماق وەرگەڕا و ژمارەیەك سەرنشینی پاسەكە بریندارن.