گەنجێکى دانیشتووى زاب

دوای دوو رۆژ لە خنکانی تەرمەکەى دۆزرایەوە

964+
کاروان ساڵحی-کەرکوک

گەنجێکی دانیشتوی ناحیەی زاب کە سەر بە قەزای حەویجەیە، دوای دوو رۆژ لە خنکانی لە ئاوی دیجلە، شەوی رابردو تەرمەکەی دۆزرایەوە و رادەستی کەسوکارەکەى کرایەوە.

نیوەڕۆی رۆژی یەکشەممە 25.8.2024 گەنجێکی تەمەن 22 ساڵ دانیشتوی گوندی تەل محەمەد زویە سەر بەناحیەی زاب لە قەزای حەویجەى باشوری کەرکوک لە کاتی مەلەکردن لە ئاوى دیجلە خنکا.

رێپێدراو ئەمجەد مجبل عوبەیدی لە بنکەی پۆلیسی ناحیەی زاب بە 964ـی وت، ئەو گەنجە خێزاندارە باوکی منداڵێکە لەگەڵ ژمارەیەک هاوڕێی گوندەکەی دەچن بۆ مەلەکردن لە ئاوی دیجلە و بەدیاری کراوی لە نزیک ناوچەی ئسدێرەی خواروى ناحیەکە، بەڵام بەهۆی تیژڕۆیى ئاوەکە دەخنکێت.

وەک باسى دەکات، دوای دوو رۆژ لە گەڕان بەدوای تەرمەکە ئێوارەی دوێنی دووشەممە تەرمەکەی لە ژێر ژاژ و قامیشەڵانی نێو ئاوەکە دۆزرایەوە پاشان رادەستی کەسوکارەکەى کرایەوە.

بەپێ ئامارێکی کۆکراوەی 964، لەماوەى چوار مانگى رابردوودا لە سنوورى پارێزگاى کەرکوک 12 هاوڵاتی خنکاون و دوو لە خنکاوەکان ژن بوون و یەکێکیان منداڵ بووە.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

گەنجێک لە بەنداوى خاسەى کەرکوک خنکا

گەنجێک لە بەنداوى خاسەى کەرکوک خنکا