تائێستا تیمەکانى بەرگرى شارستانى لەوێ ماون

ئاگرەکەى شەقامى 60 مەترى دوکەڵى ماوە

964+

وریا فەتاح

شەوى رابردوو و تا بەرەبەیانى ئەمڕۆ، ئاگرەکەکەى شەقامى 60 مەترى بەردەوام بوو کە ژمارەیەک دوکان و کۆگاى جوانکارى ئۆتۆمبێلى سووتاند.

ئاگرەکە دەورووبەرى کاتژمێر 11ـى شەوى رابردوو کەوتەوە، پێش کاتژمێر 6ـى ئەم بەیانییە و دواى حەوت کاتژمێر کوژێنرایەوە.

ئەو شوێنە سووتاوە، باڵەخانەیەکى سێ نهۆمى و ژێرزەمینێکە کە بە گوێرەى قسەی خاوەن دوکانێک کە شەوى رابردوو لێدوانى بۆ 964 داوە، باڵەخانەکە زیاتر لە 30 دووکان و چەند کۆگایەکى کەلوپەلى جوانکارى پێکهاتووە.

سەرەتا ئاگرەکە لە دیوى ناوەوەو پشتەوەى بیناکە کەوتەوە، بەڵام دواتر ئاگرەکە بەتەواوى تەشەنەى کرد و تەواوى باڵەخانەکەى داپۆشى.

هەرچەندە تیمەکانى بەرگرى شارستانى لە هەموو لایەکەوە بڵاوببونەوە بۆ کوژاندنەوەى ئاگرەکە، بەڵام لە کاتژمێر 3ـى بەرەبەیان ئاگرەکە بەتەواوى گەورە بوو و بەشى پێشەوەى باڵەخانەکەش ئاگرى گرت.

تیمەکان تا دەورووبەرى کاتژمێرى 6ـى ئەم بەیانییە بەردەوام بوون و دواتر کۆنتڕۆڵکرا.

ئاگرێک لە شەقامى 60 مەترى کەوتووەتەوە

ئاگرێک لە شەقامى 60 مەترى کەوتووەتەوە