لە سنە حەوت کەس چاڵێکی 30 مەتریان بۆ دۆزینەوەی ئاسەوار لێدا و دەستگیر کران-وێنە: ئیرنا
بەڵام خۆیان تێى کەوتن
بۆ دۆزینەوەى شوێنەوار چاڵێکى 30 مەتریان لێدا
شۆڕش قادری
لە گوندێکی شاری سنەی رۆژهەڵاتی کوردستان حەوت کەس چاڵێکی 30 مەتریان بۆ دۆزینەوەی شوێنەوار لێدا، بەڵام تێکەوتن و دەستگیرکران.
ئاژانسی هەواڵی ئیرنای ئێران لەزاری مەنسور مێهرزاد بەڕێوەبەری گشتیی شوێنەواری کلتووریى و گەشتیاریى و پیشە دەستییەکانی سنە بڵاویکردووەتەوە، “دوای ئاگادارکردنەوەیان لەوەی کە لە زەوییە کشتوکاڵییەکانی یەکێک لە گوندەکانی سنە ژمارەیەک کەس بە نایاسایی خەریکی هەڵکەندنی چاڵێکن، بڕیاری لێکۆڵینەوە و بەدواداچوونیان بۆ رووداوەکە کردووە و دواتر هێزە ئەمنییەکان چوونەتە شوێنەکە و حەوت کەسیان دەستگیر کردووە”.
“ئەو حەوت کەسە خەڵکی ناوچەکەن و چاڵێکیان بە پانی یەک مەتر و نیو و بە قوڵی 30 مەتر هەڵکەندووە بۆ دۆزینەوە شوێنەوارى مێژوویی گرانبەها”، مەنسور مێهرزاد وادەڵێت.
ئاماژەی بەوەشکردووە، پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ رووداوەکە کراوەتەوە و تۆمەتباران رادەستی یاسا کراون.