بەشێوەیەکی جیاوازتر لە ساڵانی رابردوو

بەشەناوخۆییەکانی زانکۆی کۆیە نۆژەندەکرێنەوە

+964

گۆڤەند فەتاح – کۆیە

زانکۆی کۆیە دەستیکردووە بە ئامادەکارییەکانی بۆ ساڵێ نوێی خوێندنی 2024-2025 و ئەمساڵ جیاواز لە ساڵانی پێشوو بەشی ناوخۆیی زانکۆکەی نۆژەن دەکاتەوە.

هەر یەک لە بەشەناوخۆییەکانی کوڕان و کچان نۆژەن دەکرێنەوە، بەپێی لێدوانی بەڕێوەبەری بەشە ناوخۆییەکانی زانکۆکە، ئەمساڵ بەشێوەیەکی بەرفراوانتر چاکسازی دەکەن لە بەشی ناوخۆییەکان بەروارد بە ساڵانی رابردوو، ئەویش بە بۆیاغکردنەوەی بیناکان لەناوە و دەرەوە، چاک کردنەوە و سیانەکردنی ئامێری فێنککەرەوە و گەرمکەرەوەکان، لەگەڵ دابینکردنی رووبەرێکی زۆر لە سەوزایی و ناشتنی نەمام و درەخت.

کەریم بابان، بەڕێوەبەری بەشەناوخۆییەکانی زانکۆی کۆیە، بە 964ـی وت، بۆ پێشوازیکردن و ئامادەکاری ساڵی نوێ بۆ خوێندکارانمان، ئەمساڵ نۆژەن کردنەوەی بەشە ناوخۆییەکانمان بەرفراونتر دەبن بەراورد بە ساڵانی رابردوو، پێشووتر تەنیا بەشیکی دیاریکراومان چاک دەکردەوە، بەڵام ئەمساڵ چاکسازییەکە بەرفراوانە و هەموو بەشەکان دەگرێتەوە.

وتیشی، ئەمساڵ گرینگییەکی زیاترمان داوە بە زیاد کردنی رێژەی سەوزایی و باخچە و ناشتنی نەمام لە بەشە ناوخۆییەکاندا.

روونیشیکردەوە، “کارەکان بە هاوکاری سەرۆکایەتی زانکۆ و بە سەرپەرشتی بەشی پڕۆژە و ئەندازەکان بەڕێوەدەچێت، تەواوی کارەکان لەسەر بودجە و داهاتی زانکۆی کۆیە ئەنجام دەدرێت، کە ساڵانە بڕێک پارە بۆ ئەنجامدانی ئەمکارە دابین دەکرێت”.

بەشی ناوخۆیی زانکۆی کۆیە، لە ساڵی 2003 لەگەڵ دامەزراندنی زانکۆکە درووستبووە، سەرەتا تەنیا دوو بلۆک بووە و دواتر لەگەڵ گەشەکردنی زانکۆکە زیادی کردووە ئێستا پێنج بەشی هەیە، کە 2800 خوێندکار لەخۆ دەگرێت، 1300 خوێندکاریان کچن و 1500 خوێندکاری کوڕیشیان هەیە.

پێداچوونەوە: ژێوار خدر

لە زانکۆی کۆیە چیتر ئۆتۆمبێلی بەنزین نامێنێت

لە زانکۆی کۆیە چیتر ئۆتۆمبێلی بەنزین نامێنێت