دوای دابەزینەکانی هەفتەی رابردوو

نەوت بەرزبووەوە بۆ سەروو 79 دۆلار

+964

توانا نەقی

دوای دابەزەینە بەردەوامەانی نرخی نەوت لە هەفتەی رابردوو بۆ ئەمڕۆ دووشەممە و کردنەوەی بازاڕەجیهانییەکان نرخی نەوت کەمێک بەرزبوونەوەی بەخۆوە بینیوە و چووە سەرو 79 دۆلار.

کەمبوونەوەى خواستى جیهانى چین و گرژییەکان لە رۆژهەڵاتى ناوەڕاست دوو لە بنەما سەرەکییەکانى دابەزینى نەوت بوون لە رۆژانی رابردوو.

به‌گوێره‌ی بۆرسه‌ی جیهانی وزه‌، بۆ ئەمڕۆ نرخی نه‌وتی خاوی برێنت، بۆ هه‌ر بەرمیلێک نەوت بەڕێژەى 0.50% بەرزبووتەوە و بووە بە 79 دۆلار و 52 سەنت.

نرخی به‌رمیلێك نه‌وتی خاوی رۆژئاوای ته‌كساسی ئه‌مریكاش 0.49% سەنت لە نرخه‌كه‌ی دابه‌زیوه‌ و گه‌یشتوه‌ته‌ 75 دۆلار و 32 سه‌نت.

شرۆڤه‌كارانی كۆمپانیای راوێژكاری وزه‌ی ئێف جی ئێی رایانگه‌یاندوه‌، ئه‌و زانیارییه‌ ئابورییانه‌ی ئه‌مریكا كه‌ لە هەفتەی رابردوودا بڵاویكردونه‌ته‌وه‌ بۆ هێوركردنه‌وه‌ی ترسه‌كان وه‌كو پێویست یارمه‌تیده‌ر نه‌بووه‌ بۆ راگرتنى نرخى نه‌وت.