کەش و هەوا
ئاسمان دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور و پلەکانی گەرماش دادەبەزن
+964
توانا نەقی
هەرچەند بەرەو کۆتایی مانگی ئاب دەڕۆین بەڵام هێشتا هەر گەرما بەردەوامە، ئەوەی هەیە بە پێی پێشبینی کەش و هەوا ئەمڕۆ تۆزێک جیاوازی دەبێت و پلەکانی گەرما دادەبەزن.
بەشی پێشبینی کەش و هەوا لە وەزارەتی گواستنەوەی هەرێم بڵاویکردەوە، بۆ ئەمڕۆ یەکشەممە پلەکانی گەرما بەراورد بە دوێنێ دادەبەزێت، سبەینێش زیاتر دادەبەزێت و دوو پلەی دیکە دێتە خوارەوە.
گەرمترین ناوچەش گەرمیانە بە 45 پلە و فێنکترینیش حاجی ئۆمەرانە بە 30 پلەی سیلیزی.
ئەمڕۆ یەک شەممە 25.8.2024
کەش/ ئاسمان پەڵە هەور و نیمچە هەور دەبێت.
پلەکانی گەرما /کەمێک نزم دەبێتەوە بەراوورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ .
خێراى با / مامناوەند دەبێت (15 –25 )کم/ک.
ئاراستەی با / باکووری خۆرئاوا.
مەوداى بینین / ( 8 – 10 ) کم.بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر : 41
سلێمانی :39
دهۆک : 39
کەرکوک : 43
هەڵەبجە : 41
زاخۆ : 41
سۆران : 39
حاجی ئۆمەران : 30
گەرمیان : 45