سایلۆی رۆڤیا لەبێ کارمەندی دەرگاکەی داخراوە

+964

فەهمی نەبی -هەولێر

سایلۆی رۆڤیا ماوەی حەوت مانگە کارەکانی تەواوبووە، به‌ڵام لەبەر بێ ستافی مەراسیمی کردنەوەی بۆ نەکراوە و دەرگاکەی داخراوە.

سایلۆی روڤیا، پێویستی بە 57 کارماند هەیە بۆ بەڕێوەبردن، لە مانگی حوزەیرانی 2022 تەواو بووە.

عەنتەر فەرهاد، بەڕێوەبەری ناحیەی رۆڤیا، قسەی بۆ تۆڕی964 کردووە، هۆکاری نەکردنەوەی سایلۆیەکە دەگەڕێنێتەوە بۆ وەستاندنی دامەزراندن، دەڵێ: ناوی کۆمەڵێک کەسمان ناردووە بۆ ئەنجومەنی وەزیران، بەڵام هێشتا بڕیاری دامەزراندنیان نەدراوە.

عەنتەر ئەوەشی وت “پلانمان هەیە ئەگەر حکومەت ئەو فەرمانبەرانەمان بۆ دانەمەزرێنێ، بە شێوەی خواستن 57 کارماند لە سایلۆی شێخان و فایدە دەگوازینەوە بۆ ئەوەی سایلۆکە بکەوێتە کار”.

سایلۆی ناحیەی رۆڤیا، لەساڵی 2018 دەستکراوە و بڕی 84 ملیۆن دۆلاری بۆ تەرخانکرابوو، توانای وەرگرتنی 44 هەزار تۆن گەنمی سنوورەکەی هەیە.

ناحیەی رۆڤیا، ژمارەی دانیشتوانەکەی 29 هەزار کەسە و سەر بە قەزای بەردەڕەشە 46 گوند لەخۆدەگرێت.

سایلۆی ناحیەی رۆڤیا