ناحیەی رزگاری
مینی پاسێک لە منداڵێکی دا و کوشتی
964+
ژووری هەواڵ
لەسەر رێگای کەلار بۆ ناحیەی رزگاری، مینیپاسێک منداڵێکی شێلا و برینداری کرد، دوای گەیاندنی منداڵەکە بۆ نەخۆشخانە، بەهۆی سەختی برینەکەی گیانی لەدەست دا.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 22.8.2024، بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان رایگەیاند، لە رووداوێکی هاتوچۆی جۆری شێلاندا لەسەر رێگای کەلار ناحیەی رزگاری نزیک مزگەوتی بوخاری، منداڵێکی حەوت ساڵان گیانی لەدەست دا.
بە گوێرەی راگەیەندراوی هاتوچۆی گەرمیان، منداڵەکە لە کاتێکدا ویستویەتی لەگەڵ دایکیدا لەسەر رێگای کەلار – ناحیەی رزگاری نزیک مزگەوتی بوخاری بپەڕێتەوە، ئۆتۆمبێلێکی جۆری هۆندا مینی پاس دەیشێلێت و برینداری دەکات، دواتر بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەستداوە.
مقەدەم سامان، وتەبێژی هاتوچۆی گەرمیان بە 964ـی وت، “شۆفێری مینی پاسەکە دەستگیر کراوە”.
خێزانی منداڵەکە لە گەڕەکی “مەتارەکە” لە قەزای کەلار نیشتەجێن، هاتوچۆی گەرمیان دەڵێت، ئێستا تەرمەکەی لە پزیشکی دادی قەزای کەلارە و لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە لەلایەن تیمی هاتوچۆوە دەستی پێکردووە.
هاتوچۆی گەرمیان کارمەندێکی خەڵات دەکات
رووداوی هاتوچۆ
رووداوێكی سەختی هاتوچۆ لە فەللوجە
13 كەس گیانیان لەدەست دا و 5یش بریندار بوون
بڕیارە جەنجاڵیی رێگای گەلی عەلی بەگ نەمێنێت
دوا شەش مانگ پردەکەی زارگەلی کرایەوە
"ئۆتۆمبێلەکەی وەرگەڕاوە"
لە رووداوێکی هاتوچۆدا رۆژنامەنووسێک لە کەرکوک گیانی لەدەستدا
"پردەکە کێشەی نییە و خەتای شۆفێرانە"