لە 964ـەوە فۆڕم پڕبکەرەوە

33 کەس لە گەرمیان بە شێوەى گرێبەست دادمەزرێندرێن

وریا فەتاح

33 کەس بەشێوەى گرێبەست لە کەلار و پێباز و رزگارى و شێخ تەویل دادەمەزرێندرێن کە زۆرینەیان بۆ شۆفێرى و کارگوزارییە.

بەشدار لەتیف، سەرۆکى لیژنەى دامەزراندنى فەرمانبەرى گرێبەست لە قایمقامییەتى قەزاى کەلار بە 964ـى وت، دامەزراندنەکە بۆ ناو دیوانى قایمقامییەتى قەزاى کەلار و دیوانى هەریەک لە ناحیەکانى رزگارى و شێخ تەویل و پێبازە.

رونیکردەوە، ژمارەى ئەو کەسانەى دادەمەزرێندرێن 33 کەسە و لەو ژمارەیە 14 کەس بۆ شۆفێرى و 14 کەس بۆ کارگوزارى و سێ کەس بۆ باخەوانى و کەسێک بۆ بەشى کارەبا و کەسێک وەک راگەیاندکار، دادەمەزرێندرێن.

بەشدار لەتیف:

بۆ دیوانى قایمقامییەتى قەزاى کەلار 16 کەس دادەمەزرێندرێن، 1 راگەیەندکار، 1 کارەبایى، 8 شۆفێر، 5 کارگوزار و 1 باخەوان.

بۆ دیوانى ناحیەى رزگارى شەش کەس دادەمەزرێندرێن، 2 شۆفێر، 3 کارگوزار، یەک باخەوان.

بۆ دیوانى ناحیەى پێباز شەش کەس دادەمەزرێندرێن، 2 شۆفێر، 3 کارگوزار، یەک باخەوان.

بۆ دیوانى ناحیەى شێخ تەویل پێنج کەس دادەمەزرێندرێن، 2 شۆفێر، 2 کارگوزار، 1 باخەوان.

بەپێى راگەیەنراوێکى قایمقامییەتى قەزاى کەلار، لە رێگەى ئەم لینکەوە دەتوانن لە ماوەى 15 رۆژدا (22.8.2024 تا 5.9.2024) فۆڕمى دامەزراندنەکە پڕبکەنەوە.