چی پێ ووتون؟

وەزیری دارایی وانەبێژەکانی هەرێمی نائومێد کرد

964+

ئەحمەد مستەفا

تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق بە نوسراوێک بە نوێنەری وانەبێژانی وت، “لە بودجە داراییەکانی ساڵی 2023-2024-2025، هیچ پلەیەکی وەزیفی نییە بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی وانەبێژ”.

نوێنەری مامۆستایانی وانەبێژ لە هەرێمی کوردستان، ئەنجامی داواکاری کۆبوونەوەیان لەگەڵ وەزارەتی دارایی عێراق بۆ دامەزراندنیان بە نوسراوێک وەرگرتەوە، کە پەرلەمانتار محەمەد ئیسماعیل داوای بە ئامانج گەیشتنی پڕۆسەکەی کردبوو.

عەلی رەئوف، نوێنەری گشتی وانەبێژان لە هەرێمی کوردستان لە بڵاوکراوەیەکدا کە وێنەیەکی بۆ 964 نێردراوە دەڵێت، “نوێنەرانی دەستەی مامۆستایانی وانەبێژ لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی لە پەیوەندی دەبین بەهەماهەنگی هەردوولادا دەبێت کەیسی مامۆستایانی وانەبێژان یەکلایی بکەنەوە پێش دەسپێکی دەوام”.

ئەو نوێنەرەیان بیری لای بەڵێن و دۆسیەی دامەزراندنییانە و باسیلەوەکردووە، “بەهیچ شێوەیەک بەبێ سەرچاوەی باوەرپێکراو، هیچ شتێکم نەوتووە و ناڵێم کاری نوێنەری مامۆستایانی وانەبێژمان بەشێوەیەکی پەروەردەیی کردووە، تاوەکو ئێستا هەر بەم شێوەیە بەردەوام دەبین”.

لە مانگی ئایاری ئەمساڵ کۆبوونەوەی وانەبێژان و وەزیر بەڕێوەچوو، بەڵام دوای تێپەڕبوونی چەند مانگێک هێشتا، وانەبێژەکان داوا لە هه‌ردوو سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیرانی کوردستان و عێراق ده‌كەن، كه‌ داواکاری دامەزراندنی وانەبێژانیان بەدەست گەیشتووە، پێش دەستپێکی پرۆسەی خوێندنی ئەمساڵ مژدەی دامەزراندن بده‌ن پێیان.

سه‌ره‌تاى ئه‌مساڵ، وەزیری پەروەردەى هه‌رێمی کوردستان، بە نوسراوی ژمارە یەک له‌ رۆژی 7.1.2024 بریاری دامەزراندنی وانەبێژانى ده‌ركرد، دواتریش ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران جێبەجێکردنی داواکارییەکانی مامۆستایانى وانه‌بێژى بەستەوە بە پەسەندکردنی بودجەی عێراق.

ژمارەی مامۆستایانی وانەبێژ لە هەرێمی کوردستان 37 هەزار مامۆستایە و کرێی مانگانەیان نزیکەی 15 ملیار دینارە، لە ئێستادا هەڵگرانی بڕوانامەی بەکالۆریۆس مانگانه‌كه‌یان لە نێوان 350 هەزار دینار بۆ 400 هەزار دینارە، هەڵگرانی بڕوانامەی دبلۆمیش 350 هەزار دینار وه‌رده‌گرن.

+964صورة من منصة (شبكة):
داوای چارەسەری کێشەی وانەبێژان دەکرێ و هاتوچۆی هەولێر...

داوای چارەسەری کێشەی وانەبێژان دەکرێ و هاتوچۆی هەولێریش ئاگاداری بۆ شۆفێران هەیە

ئەمینداری ئەنجومەنی وەزیران داوای بەهەمیشەییکردنی وا...

ئەمینداری ئەنجومەنی وەزیران داوای بەهەمیشەییکردنی وانەبێژان دەکات