لە زێی قەندیل

دوو خوشک لەکاتی مەلەکردندا خنکان

+964

ئاکام غەفوور – سۆران

دوو خوشک کە خەڵکی گوندی مەکردانی دەشتی هەریرن لەکاتی مەلەکردندا لە زێی قەندیل خنکان، تا ئێستا تەرمەکانیان نەدۆزراوەتەوە.

زانیاری هات…

دەنگوباس هەیە دوو خوشک کە خەڵکی گوندی مەکردانی دەشتی هەریرن لەکاتی مەلەکردندا لە زێی قەندیل خنکابن، تا ئێستا تەرمەکانیان نەدۆزراوەتەوە.

پەیامنێری 964 پەیوەندی بە موقەدەم مەزهەر عوسمان، بەرێوەبەری بنکەی بەرگری شارستانی قەندیلەوە کرد، بەڵام یەکێک لە ئەندامانی تیمەکان وەڵامی دایەوە وتی: بەڕێوەبەر لە ئێستادا لەناو زێی گەورەوە و لەگەڵ تیمەکان بەدوای تەرمی دوو خوشەکەکە دەگەڕێن.

دەڵێن زانیاری بۆ بەرگری شارستانی هەولێر هاتووە کە دوو خوشکەکە یەکێکیان لە دایکبووی 2003یە ئەوی دیکەیان و تەمەنی 2004ە، هێشتا لەمە دڵنیا نین، کە ساغبووەوە یەکلایی دەکەینەوە.

هەر ئەوەندەی زانیاری تازە هات 964 لێرە بڵاوی دەکاتەوە.

پێداچوونەوە: میدیا گۆران

رۆژی خۆپاراستنە لە خنکان و ئەوانەشی بەهۆیەوە دەمرن زۆر...

رۆژی خۆپاراستنە لە خنکان و ئەوانەشی بەهۆیەوە دەمرن زۆرترینی منداڵن