یاداشتیان دایە حکومەت

تاقانەکانی کیمیاباران دەڵێن؛ زۆر بووین و خزمەت ناکرێین

964+

ئەمەل ناجی – هەڵەبجە

تاقانەکانی کیمیاباران نیگەرانن لە گەورەکردنی قەبارەی تاقانەکان و خۆیان بە تاقانەی راستی دەزانن، ئەوەش بە هەوڵێک دەبینن تا لە زۆری و بۆریدا، وەک پێویست خزمەتی ئەوان نەکرێ.

ئەمڕۆ سێشەممە 20.8.2024، ژمارەیەک لە تاقانەکانی کیمیابارانی ھەڵەبجە، لە باڵەخانەی کۆمەڵەی قوربانیانی کیمیابارانی ھەڵەبجە کۆبوونەوە.

ئەوان یاداشتێکیان دا بەگوێی حکومەت و لایەنی پەیوەندیدار، لە یاداشتەکەدا، تاقانەکان داوای، “چاکسازی لە یاسای تاقانەکان دەکەن، کە لە ساڵی 2015 دەرچووە، و دەڵێن بەپێی ئەو یاسایە بێت، ژمارەی تاقانەکانی جینۆسایدی ئەنفال و کیمیاباران لە 170 کەسەوە دەکاتە چەند ھەزار کەسێک”.

ئەوان ئەوە بە هۆکاری ئەوە دەبینن،”وەک پێویست نەتوانرێت ئاوڕی جدیی لەو ژمارە تاقانە راستەقینەیە بدرێتەوە”.

هەروەک لە یاداشتەکەدا، تاقانەکان گلەیی لە وەزیری شەھیدان دەکەن و دەڵێن، “پێنج ساڵە بەڵێنی بێ کردارمان پێدەدات، بەھۆیە ھەم وەزیری شەھیدان و ھەم وەزارەتیش ھیچ متمانەیەکیان لامان نەماوە، تا ئێستا چەند جارێک بەڵێنی ھەموارکردنەوەی یاسای تاقانەکان دراوە، بەڵام جێبەجێ نەکراوە”.

پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا

دەقی یاداشتی تاقانەکانی کیمیابارانی هەڵەبجە؛

+964صورة من منصة (شبكة):
تاقانەکانی ئەنفال پێناسی تایبەتیان بۆ دروستدەکرێت

تاقانەکانی ئەنفال پێناسی تایبەتیان بۆ دروستدەکرێت