بۆ ساڵی نوێی خوێندنە
پێوەری هەڵسەنگاندنی ئاستی بەڕێوەبەر و مامۆستای قوتابخانەکان دیاری‌کرا
964+
ئەحمەد مستەفا
بۆ دیاریکردنی ئاستیان لە ئەمساڵی خوێندن 2024-2025، مامۆستایی قوتابخانەکان سێ هەڵسەنگاندیان بۆ دەکرێت و بەڕێوەبەری قوتابخانەکانیش %40ی نمرەکەیان لەسەر هەڵسەنگاندنی قوتابخانەکەی دەبێت.
بە نوسراوێک، بەڕێوەبەرایەتی دڵنیایی جۆریی و سەرپەرشتیی پەروەردەیی، رێکارەکانیی هەڵسەنگاندنیی بەڕێوەبەر، یاریدەدەر، مامۆستا و رێنمایکاری دەرکرد.
بو گوێرەی نوسراوەکە بێت، بۆ ئاستی به‌ڕێوه‌به‌ر، سه‌رپه‌رشتیاری په‌روه‌رده‌یی هەڵسەنگاندنەکە دەکات، ئەوەش (60%) نمره پشت به‌ستن به ستاندارده‌كانی به‌ڕێوه‌به‌ر وە (40%)ی نمره له كۆ نمره‌ی هه‌ڵسه‌نگاندنی قوتابخانه وه‌رده‌گیرێت.
هەروەها، بۆ هەڵسەنگاندنی ساڵانە به‌ڕێوه‌به‌ر، یاریده‌ده‌ر، مامۆستا و رێنمایكار، به‌ڕێوه‌به‌ر له‌سه‌ر (100) نمره هه‌ڵسه‌نگاندنی بۆ ده‌کرێت، هه‌ر وه‌ها له‌سه‌ر (100) نمره هه‌ڵسه‌نگاندنی زانست خوازی به‌رده‌وام هه‌گبه‌ی مامۆستای بۆ ده‌كرێت، واته له دۆخی ئێستا به‌ڕێوه‌به‌ر (هه‌ڵسه‌نگاندنی ساڵانه)ی ته‌نیا بریتیه له‌و دوو بابه‌ته ( سه‌رپه‌رشتیار + زانستخوازی به‌رده‌وام ) له كۆتایی ساڵدا هه‌ردوو رێژه‌كه له‌سه‌ر (100) نمره هه‌ژمار ده‌كرێت.
هەروەها، نوسراوەکە بۆ ئاستی یاریده‌ده‌ری به‌ڕێوه‌به‌ر و مامۆستا دیاری کردووە و دەڵێت، سێ هه‌ڵسه‌نگاندیان بۆ ده‌كرێت له كۆتاییدا ئه‌نجامی هه‌ڵسه‌نگاندی ساڵانه‌ی لێده‌رده‌چێت، ئەوانیش، (هه‌ڵسه‌نگاندنی به‌ڕێوه‌به‌ر بۆ یاریده‌ده‌ر و مامۆستا ( 30%)، هه‌ڵسه‌نگاندنی مامۆستای راهێنه‌ر بۆ یاریده‌ده‌ر و مامۆستا ( 35%) و هه‌ڵسه‌نگاندنی زانستخوازی مامۆستا – هه‌گبه‌ی مامۆستا بۆ یاریده‌ده‌ر و مامۆستا ( 35%).
دەقی نوسراوی دڵنایی جۆری و سەرپەرشتی پەوەردەی لە وەزارەتی پەروەردە؛